کۆڤید- ١٩

هەرێمی کوردستان.. چوار تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستدا

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان گیانلەدەستدانی چوار تووشبووی دیکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا نوێ (COVID-19)ی لە پارێزگای سلێمانی راگەیاند.

Sarmand Hameed  | 02.06.2020 - نوێکردنەوە : 03.06.2020
هەرێمی کوردستان.. چوار تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستدا

Arbil

هەولێر - AA

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان گیانلەدەستدانی چوار تووشبووی دیکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا نوێ (COVID-19)ی لە پارێزگای سلێمانی راگەیاند.

بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەو چوار تووشبووەی گیانیان لەدەستداوە، سێیان پیاون تەمەن ٧٥ و ٥٨ و ٥٢ ساڵ و ئەوەی دیکە ئافرەتێکی تەمەن ٧٠ ساڵە. 

ئاماژە بەوەشدراوە کە سێ لەو تووشبووانەی کە گیانیان لەدەستداوە دانیشتووی ناو شاری سلێمانی و کەسەکەی دیکە دانیشتووی قەزای چەمچەماڵە. 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە، ئەو چوار تووشبووەی گیانیان لەدەستداوە، دوای خەواندنیان لە نەخۆشخانە و مانەوەیان، گیانیان سپاردووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın