کۆڤید- ١٩

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم: "لەکۆی ٤٥٢ تووشبووی کۆرۆنا ٣٨٥ یان چاکبووەتەوە"

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٣٠٩ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، دەرەنجام ١٠ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.

Sarmand Hameed  | 22.05.2020 - نوێکردنەوە : 22.05.2020
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم: "لەکۆی ٤٥٢ تووشبووی کۆرۆنا ٣٨٥ یان چاکبووەتەوە"

Arbil

هەولێر - AA

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٣٠٩ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، دەرەنجام ١٠ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری کارەکانی ٢٤ کاتژمێری رابردووی وەزارەتەکەی لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەنراوەکە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٣٠٩ پشکنین لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان کە ٧٩٥ لە هەولێر، ٢٩٦ لە سلێمانی و ٢١٨ پشکنین لە دهۆک ئەنجام دراوەپشکنین لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، دەرەنجام ١٠ تووشبووی نوێ لە هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی تۆمارکراوە.

لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستاندا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژە بەوەدراوە کە پێنج لە تووشبووەکان لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکراون.

ئاماژە بەوەشدراوە کە تووشبووەکان سێ ئافرەتی تەمەن 69 و 46 و 38 ساڵ و پیاوێكی تەمەن 44 ساڵ و کوڕێکی گەنجی 18 ساڵ.

ئەوەش هاتووە کە سێ لە تووشبووەکان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون و دوو تووشبووەکەی دیکە نیشانەی نەخۆشیان ھەیە.

لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە پێنج تووشبووەکەی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەولێر دەستنیشانکراون.

بەپێی راگەیەنراوەکە، تووشبووەکان پیاوێکێ تەمەن ٨٥ ساڵ و دوو کوڕی گەنج تەمەن ١٦ و ١٢ ساڵ و ئافرەتێکی تەمەن ١٩ ساڵ و کچێکی گەنجی تەمەن ١٣ ساڵن.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە کە هەر پێنج تووشبووەکە بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون و دانیشتووی کۆمەڵگەی شاوەیس-ن لە پارێزگای هەولێر.

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە کە لە سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا ٦٤ هەزار و ٥٩١ پشکنین ئەنجامدراوە.

لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستاندا ئەوە ئاشکرا کراوە کە لە کۆی ١١ هەزار و ١٤٩ هاووڵاتیی کەرەنتین کراو، ١٠ هەزار و ٤٧٢ هاووڵاتیی لە کەرەنتین دەرچوون و دوای تەواو کردنی ماوەی ١٤ رۆژ و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان و پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە ھەڵگری ئەو نەخۆشییە نین، گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان و لەئێستادا، ٦٧٧ هاووڵاتیی لە ٣٠ شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە کە ٢٨٣ لە هەولێر، ١٠٥ لە سلێمانی، ٢٨٩ لە دهۆک.

ئاماژە بەوەشدراوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٢ هاووڵاتیی کەرەنتین کراون.

بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە ھەرێمی کوردستان لە ئێستادا ٤٥٢ تووشبوو، لەنێویاندا پێنج حاڵەتی گیانلەدەستدان ھەیە و ٣٨٥ نەخۆش چاکبووەتەوە، و لەئێستادا تەنھا ٦٥ نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ رێگرییکردن لە بڵابوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا، زنجیرەیەک رێکاری گرتەبەر لەوانە قەدەغەکردنی ھاتوچۆ، راگەیاندنی پشوو لە ناوەندەکانی خوێندن، داخستنی مزگەوت و شوێنە گشتییەکانی وەک پارک، مۆڵ، قاوەخانە، سینەماکان و چەند شوێنێکی دیکە، ھەروەھا وەستاندنی گەشتە ئاسمانییەکان و داخستنی دەروازە سنوورییەکان.




بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın