کۆڤید- ١٩

هەرێمی کوردستان.. گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتە ١٤٩ کەس

- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ١١٣ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، دەرەنجام ١٩٥ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و ١٦ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

Sarmand Hameed  | 25.06.2020 - نوێکردنەوە : 26.06.2020
هەرێمی کوردستان.. گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتە ١٤٩ کەس

Arbil


هەولێر - AA 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ١١٣ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، دەرەنجام ١٩٥ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و ١٦ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە. 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری کارەکانی ٢٤ کاتژمێری رابردووی وەزارەتەکەی لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە. 

بەپێی راگەیەنراوەکە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ١١٣ پشکنین لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە کە ٩٠٨ لە هەولێر، ٥٩٢ لە سلێمانی، ٤٠٩ لە دهۆک و ٢٠٤ ‌لە گەرمیان بووە، دەرەنجام ١٩٥ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و ١٦ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە. 

لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستاندا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، تووشبووەکان و گیانلەدەستدانەکان بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمارکراوە: 

- پارێزگای هەولێر ٣٠ تووشبوو و یەک حاڵەتی گیانلەدەستدان. 

- پارێزگای سلێمانی، ١٦٢ تووشبوو و ١٥ حاڵەتی گیانلەدەستدان کە بەم شێوەیەیە: 

شاری سلێمانی، ١٠٠ تووشبوو و ١٢ حاڵەتی گیانلەدەستدان. 

ئیدارەی گەرمیان، ٦٢ تووشبوو و سێ حاڵەتی گیانلەدەستدان. 

- پارێزگای دهۆک، سێ تووشبوو. 

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە کە لە سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا ١٢٥ هەزار و ٨٢٤ پشکنین لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە کە ٥٨ هەزار و ٥٠٨ لە هەولێر، ٣٩ هەزار و ١٩٦ لە سلێمانی، ٢٧ هەزار و ٢٠٢ لە دهۆک و ٩١٨ لە هەڵەبجە بووە. 

ئاماژە بەوەشدراوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٩ نەخۆش دوای چارەسەری پزیشکی چاکبوونەوەتەوە کە ٢٤ لە هەولێر، سێ لە دهۆک و دوو لە هەڵەبجە بووە. 

لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستاندا ئەوە ئاشکرا کراوە کە لە کۆی ١٥ هەزار و ٩٧٢ هاووڵاتیی کەرەنتینکراو، ١٤هەزار و ٩٥٧ هاووڵاتیی لە کەرەنتین دەرچوون و دوای تەواوکردنی ماوەی ١٤ رۆژ و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان و پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە ھەڵگری ئەو نەخۆشییە نین، گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان و لەئێستادا، هەزار و ١٥ هاووڵاتیی لە ٢٠ شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە کە ٥٠٦ لە هەولێر، ١٤٤ لە سلێمانی و ٣٦٥ لە دهۆکە. 

ئاماژە بەوەشدراوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٦ هاووڵاتیی کەرەنتینکراون. 

بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە ھەرێمی کوردستان گەیشتووەتە چوار هەزار و ٨٧٤ تووشبوو کە هەزار و ٩١ لە هەولێر، سێ هەزار و ٥٠٣ لە سلێمانی، ١٥٩ دهۆک و ١٢١ لە هەڵەبجەبووە، لەنێویاندا ١٤٩حاڵەتی گیانلەدەستدان ھەبووە کە ٢١ هەولێر، ١٢٦ لە سلێمانی و دوو حاڵەت لە هەڵەبجە بووە، و هەزار و ٥٤٣ نەخۆش دوای چارەسەری چاکبووەتەوە کە ٦٢٢ لە هەولێر، ٧٤٨ لە سلێمانی، ١٣٣ لە دهۆک و ٤٠ هەلەبجە بووە، و لە ئێستادا سێ هەزار و ١٨٢ نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکییدان کە ٤٤٨ لە هەولێر، دوو هەزار و ٦٢٩ لە سلێمانی، ٢٦ لە دهۆک و ٧٩ لە هەڵەبجەیە. 

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، داوای لە هاووڵاتییان کردووە پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستیی و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵخ و دانانی ماسک و دەستکێش، هەروەها لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢) بکەن. 
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın