کۆڤید- ١٩

هەرێمی کوردستان.. ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتە نۆ هەزار و ٢٠١ کەس

- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٦١ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٢٦٤ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و حەوت حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

Sarmand Hameed  | 11.07.2020 - نوێکردنەوە : 12.07.2020
هەرێمی کوردستان.. ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتە نۆ هەزار و ٢٠١ کەس

Arbil
هەولێر - AA

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٦١ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٢٦٤ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و حەوت حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی وەزارەتەکەی لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەنراوەکە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٦١ پشکنین لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە کە ٥٨٣ لە هەولێر، ٥٦٤ لە سلێمانی، ٥٩٧ لە دهۆک، ٢٥٧ ‌لە گەرمیان و ٦٠ لە هەڵەبجە بووە، دەرەنجام ٢٦٤ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و حەوت حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستاندا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماری تووشبووان و گیانلەدەستدان لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمارکراوە:


- پارێزگای هەولێر، ١٠٤ تووشبوو و یەک حاڵەتی گیانلەدەستدان.

- پارێزگای سلێمانی، ١٤٤ تووشبوو و شەش حاڵەتی گیانلەدەستدان کە بەم شێوەیەیە:

شاری سلێمانی، ٧٧ تووشبوو و دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان.

ئیدارەی گەرمیان، ٦٧ تووشبوو و چوار حاڵەتی گیانلەدەستدان.

- پارێزگای دهۆک، پێنج تووشبوو.

- پارێزگای هەڵەبجە، ١١ تووشبوو.

ئاماژە بەوەشدراوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٨٣ نەخۆش دوای چارەسەری پزیشکی چاکبوونەوەتەوە کە ٣٦ لە هەولێر، ٢٨ لە ئیدارەی گەرمیان، نۆ لە دهۆک و ١٠ لە هەڵەبجە بووە.

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە کە لە سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا ١٥٨ هەزار و ١٦١ پشکنین لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە کە ٦٨ هەزار و ٩٨٨ لە هەولێر، ٥١ هەزار و ٨٤٧ لە سلێمانی، ٣٥ هەزار و ٨٨٦ لە دهۆک و هەزار و ٤٤٠ لە هەڵەبجە بووە.

لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستاندا ئەوە ئاشکرا کراوە کە لە کۆی ١٨ هەزار و ٤٨٢ هاووڵاتیی کەرەنتینکراو، ١٦ هەزار و ٦٣١ هاووڵاتیی لە کەرەنتین دەرچوون و دوای تەواوکردنی ماوەی ١٤ رۆژ و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان و پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە ھەڵگری ئەو نەخۆشییە نین، گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان و لەئێستادا، هەزار و ٨٥١ هاووڵاتیی لە ٢٩ شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە کە ١٦٧ لە هەولێر، ١٩٦ لە سلێمانی و هەزار و ٤٨٨ لە دهۆکە.

ئاماژە بەوەشدراوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣١٠ هاووڵاتیی کەرەنتینکراون.

بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە ھەرێمی کوردستان گەیشتووەتە نۆ هەزار و ٢٠١ تووشبوو کە دوو هەزار و ٢٨٨ لە هەولێر، شەش هەزار و ٣٧٤ لە سلێمانی، ٢٧٥ لە دهۆک و ٢٦٤ لە هەڵەبجە بووە، لەنێویاندا ٣١٢ حاڵەتی گیانلەدەستدان ھەبووە کە ٤٩ لە هەولێر، ٢٥٩ لە سلێمانی و چوار حاڵەت لە هەڵەبجە بووە، و سێ هەزار و ٢٩٤ نەخۆش دوای چارەسەری چاکبووەتەوە کە هەزار و ٥٢٩ لە هەولێر، هەزار و ٤٤٤ لە سلێمانی، ١٨٤ لە دهۆک و ١٣٧ لە هەڵەبجە بووە، و لە ئێستادا پێنج هەزار و ٥٩٥ نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکییدان کە ٧١٠ لە هەولێر، چوار هەزار و ٦٧١ لە سلێمانی، ٩١ لە دهۆک و ١٢٣ لە هەڵەبجەیە.

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، داوای لە هاووڵاتییان کردووە پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستیی و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵخ و دانانی ماسک و دەستکێش، هەروەها لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢) بکەن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın