کۆڤید- ١٩

هەرێمی کوردستان.. ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەشت هەزاری تێپەڕاند

- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٣٣٤ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٤٩٥ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و هەشت حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

Sarmand Hameed  | 07.07.2020 - نوێکردنەوە : 08.07.2020
هەرێمی کوردستان.. ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەشت هەزاری تێپەڕاند

Arbil

هەولێر - AA

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٣٣٤ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٤٩٥ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و هەشت حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە. 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی وەزارەتەکەی لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە. 

بەپێی راگەیەنراوەکە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٣٣٤ پشکنین لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە کە ٧٧٠ لە هەولێر، ٦٨٤ لە سلێمانی، ٥٣٨ لە دهۆک، ١٨٦ ‌لە گەرمیان، ٢٠ لە هەڵەبجە و ١٣٦ راپەڕین بووە، دەرەنجام ٤٩٥ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و هەشت حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستاندا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماری تووشبووان و گیانلەدەستدان لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمارکراوە: 

- پارێزگای هەولێر، ١٨٦ تووشبوو و یەک حاڵەتی گیانلەدەستدان. 

- پارێزگای سلێمانی، ٢٧٥ تووشبوو و حەوت حاڵەتی گیانلەدەستدان کە بەم شێوەیەیە: 

شاری سلێمانی، ١٧٧ تووشبوو و پێنج حاڵەتی گیانلەدەستدان. 

ئیدارەی گەرمیان، ٥٩ تووشبوو و دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان. 

ئیدارەی راپەڕین، ٣٩ تووشبوو. 

- پارێزگای دهۆک، ٢٥ تووشبوو. 

- پارێزگای هەڵەبجە، نۆ تووشبوو. 

ئاماژە بەوەشدراوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٩ نەخۆش دوای چارەسەری پزیشکی چاکبوونەوەتەوە کە ٦٥ لە هەولێر، شەش لە ئیدارەی گەرمیان، چوار لە دهۆک و چوار لە هەڵەبجە بووە. 

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە کە لە سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا ١٤٩ هەزار و ٧٤٨ پشکنین لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە کە ٦٦ هەزار و ٤٦١ لە هەولێر، ٤٨ هەزار و ٥٥٧ لە سلێمانی، ٣٣ هەزار و ٤٨٢ لە دهۆک و هەزار و ٢٤٨ لە هەڵەبجە بووە. 


لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستاندا ئەوە ئاشکرا کراوە کە لە کۆی ١٧ هەزار و ٥٢ هاووڵاتیی کەرەنتینکراو، ١٦ هەزار و ١٨٣ هاووڵاتیی لە کەرەنتین دەرچوون و دوای تەواوکردنی ماوەی ١٤ رۆژ و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان و پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە ھەڵگری ئەو نەخۆشییە نین، گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان و لەئێستادا، ٨٦٩ هاووڵاتیی لە ٢٠ شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە کە ١٨٢ لە هەولێر، ٢٠٦ لە سلێمانی و ٤٨١ لە 
دهۆکە. 

ئاماژە بەوەشدراوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٢ هاووڵاتیی کەرەنتینکراون. 

بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە ھەرێمی کوردستان گەیشتووەتە هەشت هەزار و ١٣٤تووشبوو کە هەزار و ٩٥١ لە هەولێر، پێنج هەزار و ٧٤١ لە سلێمانی، ٢٢٨ لە دهۆک و ٢١٤ لە هەڵەبجە بووە، لەنێویاندا ٢٧١ حاڵەتی گیانلەدەستدان ھەبووە کە ٣٨ لە هەولێر، ٢٢٩ لە سلێمانی و چوار حاڵەت لە هەڵەبجە بووە، و دوو هەزار و ٨٦٨ نەخۆش دوای چارەسەری چاکبووەتەوە کە هەزار و ٢١٤ لە هەولێر، هەزار و ٣٧٢ لە سلێمانی، ١٦٨ لە دهۆک و ١١٤ لە هەڵەبجە بووە، و لە ئێستادا چوار هەزار و ٩٩٥ نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکییدان کە ٦٩٩ لە هەولێر، چوار هەزار و ١٤٠ لە سلێمانی، ٦٠ لە دهۆک و ٩٦ لە هەڵەبجەیە. 

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، داوای لە هاووڵاتییان کردووە پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستیی و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵخ و دانانی ماسک و دەستکێش، هەروەها لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢) بکەن. 


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın