کۆڤید- ١٩

هەرێمی کوردستان.. ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ٢٠ هەزاری کەسی تێپەڕاند

- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٦٧ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) و ١٣ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە، بەمەش کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە گەیشتە ٢٠ هەزار و دوو حاڵەت.

Sarmand Hameed  | 14.08.2020 - نوێکردنەوە : 15.08.2020
هەرێمی کوردستان.. ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ٢٠ هەزاری کەسی تێپەڕاند

Arbil

هەولێر - AA

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و ٢٩٩ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٦٦٧ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و ١٣ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە، بەمەش کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە گەیشتە ٢٠ هەزار و دوو حاڵەت و گیانلەدەستدانیش بەهۆی ڤایرۆسەكه‌وە گەیشتە ٧١٢ کەس.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی وەزارەتەکەی لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەنراوەکە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و ٢٩٩ پشکنین لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە کە هەزار و ٩١٢ لە هەولێر، ٤٣٢ لە سلێمانی، ٤١٦ لە دهۆک، ١٢٤ ‌لە گەرمیان، ٣٩٥ لە راپەڕین و ٢٠ لە هەڵەبجە بووە، دەرەنجام ٦٦٧ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و ١٣ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستاندا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماری تووشبووان و گیانلەدەستدان لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمارکراوە:

- پارێزگای هەولێر، ٤١١ تووشبوو و حەوت حاڵەتی گیانلەدەستدان

- پارێزگای سلێمانی، ١٥٩ تووشبوو و شەش حاڵەتی گیانلەدەستدان کە بەم شێوەیەیە:

شاری سلێمانی، ٦١ تووشبوو و چوار حاڵەتی گیانلەدەستدان

ئیدارەی گەرمیان، ٢١ تووشبوو

ئیدارەی راپەڕین، ٧٧ تووشبوو

- پارێزگای دهۆک، ٨٣ تووشبوو

- پارێزگای هەڵەبجە، ١٤ تووشبوو

ئاماژە بەوەشدراوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٠٧ نەخۆش دوای چارەسەری پزیشکی چاکبوونەوەتەوە کە ١٢٢ لە هەولێر، ٢٩ لە ئیدارەی گەرمیان، ٤٣ لە دهۆک و ١٣ لە هەڵەبجە بووە.

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە کە لە سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا ٢٤١ هەزار و ٤٤٨ پشکنین لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە کە ١٠٢ هەزار و ٨٣ لە هەولێر، ٧٤ هەزار و ٤٥٧ لە سلێمانی، ٦٢ هەزار و ٦١٣ لە دهۆک و دوو هەزار و ٢٩٥ لە هەڵەبجە بووە.

لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستاندا ئەوە ئاشکرا کراوە کە لە کۆی ٢١ هەزار و ٦٧٠ هاووڵاتیی کەرەنتینکراو، ٢١ هەزار و ٤٩٤ هاووڵاتیی لە کەرەنتین دەرچوون و دوای تەواوکردنی ماوەی ١٤ رۆژ و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان و پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە ھەڵگری ئەو نەخۆشییە نین، گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان و لەئێستادا، ١٧٦ هاووڵاتیی لە حەوت شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە کە ٧٨ لە سلێمانی و ٩٨ لە دهۆکە.

ئاماژە بەوەشدراوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٩ هاووڵاتیی دیکە کەرەنتین کراون.

بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە ھەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ٢٠ هەزار و دوو تووشبوو کە هەشت هەزار و چوار لە هەولێر، نۆ هەزار و ٧٥٦ لە سلێمانی، هەزار و ٦١٩ لە دهۆک و ٦٢٣ لە هەڵەبجە بووە، لەنێویاندا ٧١٢ حاڵەتی گیانلەدەستدان ھەبووە کە ٢١٩ لە هەولێر، ٤٧٠ لە سلێمانی، ١١ لە دهۆک و ١٢ حاڵەت لە هەڵەبجە بووە، و ١١ هەزار و ٢٨ نەخۆش دوای چارەسەری چاکبوونەتەوە کە چوار هەزار و ١٠١ لە هەولێر، پێنج هەزار و ٧٧٨ لە سلێمانی، ٦٢١ لە دهۆک و ٥٢٨ لە هەڵەبجە بووە، و لە ئێستادا هەشت هەزار و ٢٦٢ نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکییدان کە سێ هەزار و ٦٨٤ لە هەولێر، سێ هەزار و ٥٠٨ لە سلێمانی، ٩٨٧ لە دهۆک و ٨٣ لە هەڵەبجەیە.


وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، داوای لە هاووڵاتییان کردووە پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستیی و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵخ و دانانی ماسک و دەستکێش، هەروەها لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢) بکەن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın