تەندروستی, عێراق, کۆڤید- ١٩

هەرێمی کوردستان.. ٩٦١ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٠٠ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، ٩٦١ کەس چاکبوونەتەوە و چوار کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە".

Sarmand Hameed  | 19.01.2021 - نوێکردنەوە : 20.01.2021
هەرێمی کوردستان.. ٩٦١ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە

Arbil

هەولێر - AA

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٠٠ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، ٩٦١ کەس چاکبوونەتەوە و چوار کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.

بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە هەرێمی کوردستان، ١٠٠ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک و سلێمانی بووە بە ٤٢ تووشبوو بۆ هەر پارێزگایەکیان، ١٤ لە هەولێر، یەک کەس لە هەڵەبجە و یەک کەسیش لە گەرمیان بوو.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٩٦١ کەس چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ٣٣٧ کەس، ٣٣١ کەس لە هەولێر، ١٧٧ کەس لە سلێمانی، ٣٤ کەس لە گەرمیان و لە راپەڕینیش ٤٢ کەس چاکبوونەتەوە.

هەر بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، چوار کەس لە هەرێمی کوردستان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە کە یەک کەس لە هەولێر، دوو کەس لە دهۆک و یەک کەسەکەی دیکە لە گەرمیان بووە.

بەپێی ئاماری گشتی وەزارەتی تەندروستی تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان یەک ملیۆن و هەشت هەزار و ٤٩٧ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە.

بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی کە لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژەی پێدراوە، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ١٠٥ هەزار و ٢٧١ کەس، لەو ژمارەیەش، سێ هەزار و ٤٤٥ کەسیان گیانیان لەدەستداوە، ٨٨ هەزار و ٧٠٩ کەسیان دوای چارەسەری پزیشکیی چاکبوونەتەوە و لە ئێستادا ١٣ هەزار و ١١٧ کەسیش لەژێر وەرگرتنی چارەسەرداییدا ماون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın