تەندروستی, عێراق, کۆڤید- ١٩

هەرێمی کوردستان.. ٧٩٧ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٩٧ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە، ٨٧٩ کەس چاکبوونەتەوە و ١١ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە".

Hawkar Yaseen  | 17.05.2021 - نوێکردنەوە : 24.05.2021
هەرێمی کوردستان.. ٧٩٧ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

Arbil

هەولێر - AA

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٩٧ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە زۆرترین ژمارەیان لە سلێمانی بووە بە ٣٠٧ تووشبوو، ٢٤٧ لە هەولێر، ١٣٩ لە دهۆک، ٨٣ لە گەرمیان و ٢١ کەسیش لە ئیدارەی راپەڕین.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٨٧٩ کەس لە پەتاکە چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ٣٥٤ کەس، ٣٠٦ کەس لە هەولێر، ١٦٣ کەس لە سلێمانی، ٤٣ لە گەرمیان، ١٠ کەس لە هەڵەبجە و سێ کەسیش لە ئیدارەی راپەڕین.

بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستی لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١١ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، شەش کەس لە سلێمانی، یەک کەس لە هەولێر و دوو کەس لە دهۆک، یەک کەس لە ئیدارەی راپەڕین و یەک کەسیش لە هەڵەبجە.

بەپێی وەزارەتی تەندروستی تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان یەک ملیۆن و ٧٥٠ هەزار و ٣٣٥ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و تا ئێستا ١٦١ هەزار و ٣٢٧ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

لەو ژمارەیەش تا ئێستا، ١٤٤ هەزار و ٧٤٠ کەسیان چاکبوونەتەوە و ١٢ هەزار و ٤١٩ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان.

هەروەها تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان چوار هەزار و ١٦٨ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın