کۆڤید- ١٩

هەرێمی کوردستان.. ٣٦٨ حاڵەتی تووشبوون و ١١ گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکرا

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و ٤٨ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، ٣٦٨ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و ١١ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە،

Sarmand Hameed  | 30.07.2020 - نوێکردنەوە : 31.07.2020
هەرێمی کوردستان.. ٣٦٨ حاڵەتی تووشبوون و ١١ گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکرا

Arbil
هەولێر - AA

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و ٤٨ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٣٦٨ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و ١١ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە، بەمەش کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە گەیشتە ١٣ هەزار و ٦١٤ حاڵەت و گیانلەدەستدانیش بەهۆی ئەم ڤایرۆسەوە گەیشتە ٥٢٨ کەس.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی وەزارەتەکەی لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەنراوەکە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و ٤٨ پشکنین لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە کە هەزار و ١١٧ لە هەولێر، ٤٩١ لە سلێمانی، هەزار و ٢١٥ لە دهۆک، ١٦٥ ‌لە گەرمیان و ٦٠ لە هەڵەبجە بووە، دەرەنجام ٣٦٨ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و ١١ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستاندا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماری تووشبووان و گیانلەدەستدان لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمارکراوە:

- پارێزگای هەولێر، ٢٣٠ تووشبوو و پێنج حاڵەتی گیانلەدەستدان

- پارێزگای سلێمانی، ٧٣ تووشبوو و شەش حاڵەتی گیانلەدەستدان کە بەم شێوەیەیە:

شاری سلێمانی، ٥٠ تووشبوو و چوار حاڵەتی گیانلەدەستدان

ئیدارەی گەرمیان، ٢٣ تووشبوو و دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان

- پارێزگای دهۆک، ٤٨ تووشبوو

- پارێزگای هەڵەبجە، ١٧ تووشبوو

ئاماژە بەوەشدراوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٨ نەخۆش دوای چارەسەری پزیشکی چاکبوونەوەتەوە کە ٥٣ لە هەولێر، شەش لە ئیدارەی گەرمیان، پێنج لە دهۆک و ١٤ لە هەڵەبجە بووە.

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە کە لە سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا ٢٠٠ هەزار و ٣٨٤ پشکنین لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە کە ٨٥ هەزار و ٣٩ لە هەولێر، ٦٥ هەزار و ٣٣٦ لە سلێمانی، ٤٨ هەزار و حەوت لە دهۆک و دوو هەزار و دوو لە هەڵەبجە بووە.

لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستاندا ئەوە ئاشکرا کراوە کە لە کۆی ٢٠ هەزار و ٨١٧ هاووڵاتیی کەرەنتینکراو، ١٩ هەزار و ٧٩٣ هاووڵاتیی لە کەرەنتین دەرچوون و دوای تەواوکردنی ماوەی ١٤ رۆژ و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان و پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە ھەڵگری ئەو نەخۆشییە نین، گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان و لەئێستادا، هەزار و ٢٤ هاووڵاتیی لە ١٦ شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە کە ٢٥٨ لە سلێمانی و ٧٦٦ لە دهۆکە.

ئاماژە بەوەشدراوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٩٢ هاووڵاتیی دیکە کەرەنتین کراون.

بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە ھەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ١٣ هەزار و ٦١٤ تووشبوو کە چوار هەزار و ١٣٣ لە هەولێر، هەشت هەزار و ٤٩٥ لە سلێمانی، ٥١١ لە دهۆک و ٤٧٥ لە هەڵەبجە بووە، لەنێویاندا ٥٢٨ حاڵەتی گیانلەدەستدان ھەبووە کە ١١٨ لە هەولێر، ٤٠٢ لە سلێمانی و هەشت حاڵەت لە هەڵەبجە بووە، و هەشت هەزار و ٩٧٤ نەخۆش دوای چارەسەری چاکبوونەتەوە کە دوو هەزار و ٨٤٥ لە هەولێر، پێنج هەزار و ٣٨٣ لە سلێمانی، ٣٤٧ لە دهۆک و ٣٩٩ لە هەڵەبجە بووە، و لە ئێستادا چوار هەزار و ١١٢ نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکییدان کە هەزار و ١٧٠ لە هەولێر، دوو هەزار و ٧١٠ لە سلێمانی، ١٦٤ لە دهۆک و ٦٨ لە هەڵەبجەیە.

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، داوای لە هاووڵاتییان کردووە پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستیی و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵخ و دانانی ماسک و دەستکێش، هەروەها لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢) بکەن.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن