هەرێمی کوردستان.. ٣٥ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە سلێمانی دەستنیشانکران
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تۆمارکردنی ٣٥ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی لە پارێزگای سلێمانی راگەیاند.
Arbil
هەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تۆمارکردنی ٣٥ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی لە پارێزگای سلێمانی راگەیاند.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، ٣٥ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران.
بەپێی راگەیەنراوەکە کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، ٢١ لە تووشبووەکان پیاو، ١٠ یان ئافرەت و چوار تووشبووەکەی دیکە منداڵن.
ئەوەش روونکراوەتەوە، ١١ لە تووشبووەکان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و ٢٤ تووشبووەکەی دیکە نیشانەی نەخۆشییەکەیان ھەیە.
لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستاندا ئاماژە بەوەشدراوە کە ٢٩ لە تووشبووەکان دانیشتووی ناو شاری سلێمانی، یەک تووشبوو دانیشتووی پیرەمەگروون، یەک تووشبوو دانیشتووی عەربەت، یەک تووشبوو، دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ، یەک تووشبوو دانیشتووی قەزای کەلار، یەک تووشبوو دانیشتووی قەزای پێنجوین و یەک تووشبوو دانیشتووی پارێزگای ئەنبارە.