کۆڤید- ١٩

هەرێمی کوردستان.. ٢٩٤ حاڵەتی دیکەی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا

- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٢٤٧ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٢٩٤ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و ١١ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

Sarmand Hameed  | 08.07.2020 - نوێکردنەوە : 09.07.2020
هەرێمی کوردستان.. ٢٩٤ حاڵەتی دیکەی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا

Arbil

هەولێر - AA 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٢٤٧ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٢٩٤ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و ١١ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە. 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی وەزارەتەکەی لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە. 

بەپێی راگەیەنراوەکە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٢٤٧ پشکنین لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە کە ٦٤٧ لە هەولێر، ٧٥٣ لە سلێمانی، ٥٨٢ لە دهۆک، ٢١٥ ‌لە گەرمیان و ٥٠ لە هەڵەبجە بووە، دەرەنجام ٢٩٤ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و ١١ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە. 

لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستاندا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماری تووشبووان و گیانلەدەستدان لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمارکراوە: 

- پارێزگای هەولێر، ٥٧ تووشبوو و چوار حاڵەتی گیانلەدەستدان. 

- پارێزگای سلێمانی، ١٨٨ تووشبوو و حەوت حاڵەتی گیانلەدەستدان کە بەم شێوەیەیە: 

شاری سلێمانی، ١١٤ تووشبوو و سێ حاڵەتی گیانلەدەستدان. 

ئیدارەی گەرمیان، ٧٤ تووشبوو و چوار حاڵەتی گیانلەدەستدان. 

- پارێزگای دهۆک، ٢٩ تووشبوو. 

- پارێزگای هەڵەبجە، ٢٠ تووشبوو. 

ئاماژە بەوەشدراوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٤٠ نەخۆش دوای چارەسەری پزیشکی چاکبوونەوەتەوە کە ١٠١ لە هەولێر، ١٨ لە ئیدارەی گەرمیان، ١١ لە ئیدارەی راپەڕین، پێنج لە دهۆک و پێنج لە هەڵەبجە بووە. 

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە کە لە سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا ١٥١ هەزار و ٩٩٥ پشکنین لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە کە ٦٧ هەزار و ١٠٨ لە هەولێر، ٤٩ هەزار و ٥٢٥ لە سلێمانی، ٣٤ هەزار و ٦٤ لە دهۆک و هەزار و ٢٩٨ لە هەڵەبجە بووە. 

لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستاندا ئەوە ئاشکرا کراوە کە لە کۆی ١٧ هەزار و ٥٦٧ هاووڵاتیی کەرەنتینکراو، ١٦ هەزار و ٢٨٠ هاووڵاتیی لە کەرەنتین دەرچوون و دوای تەواوکردنی ماوەی ١٤ رۆژ و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان و پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە ھەڵگری ئەو نەخۆشییە نین، گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان و لەئێستادا، هەزار و ٢٨٧ هاووڵاتیی لە ٢٣ شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە کە ٢٢٠ لە هەولێر، ١٦٤ لە سلێمانی و ٩٠٣ لە 
دهۆکە. 

ئاماژە بەوەشدراوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥١٥ هاووڵاتیی کەرەنتینکراون. 

بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە ھەرێمی کوردستان گەیشتووەتە هەشت هەزار و ٤٢٨ تووشبوو کە دوو هەزار و هەشت لە هەولێر، پێنج هەزار و ٩٢٩ لە سلێمانی، ٢٥٧ لە دهۆک و ٢٣٤ لە هەڵەبجە بووە، لەنێویاندا ٢٨٢ حاڵەتی گیانلەدەستدان ھەبووە کە ٤٢ لە هەولێر، ٢٣٦ لە سلێمانی و چوار حاڵەت لە هەڵەبجە بووە، و سێ هەزار و هەشت نەخۆش دوای چارەسەری چاکبووەتەوە کە هەزار و ٣١٥ لە هەولێر، هەزار و ٤٠١ لە سلێمانی، ١٧٣ لە دهۆک و ١١٩ لە هەڵەبجە بووە، و لە ئێستادا پێنج هەزار و ١٣٨ نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکییدان کە ٦٥١ لە هەولێر، چوار هەزار و ٢٩٢ لە سلێمانی، ٨٤ لە دهۆک و ١١١ لە هەڵەبجەیە. 

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، داوای لە هاووڵاتییان کردووە پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستیی و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵخ و دانانی ماسک و دەستکێش، هەروەها لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢) بکەن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın