کۆڤید- ١٩

هەرێمی کوردستان.. ١٨١ حاڵه‌تی دیکەی تووشبوون و ١٢ گیانله‌ده‌ستدان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركران

- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٣٢٨ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، دەرەنجام ١٨١ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و ١٢ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

Sarmand Hameed  | 14.07.2020 - نوێکردنەوە : 15.07.2020
هەرێمی کوردستان.. ١٨١ حاڵه‌تی دیکەی تووشبوون و ١٢ گیانله‌ده‌ستدان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركران

Arbil

هەولێر - AA 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٣٢٨ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، دەرەنجام ١٨١ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و ١٢ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە. 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی وەزارەتەکەی لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە. 

بەپێی راگەیەنراوەکە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٣٢٨ پشکنین لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە کە هەزار و ١٣٤ لە هەولێر، ٣٨٠ لە سلێمانی، ٥٧٤ لە دهۆک، ٢١٠ ‌لە گەرمیان و ٣٠ لە هەڵەبجە بووە، دەرەنجام ١٨١ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و ١٢ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە. 

لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستاندا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماری تووشبووان و گیانلەدەستدان لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمارکراوە: 

- پارێزگای هەولێر، ٤٠ تووشبوو و یەک حاڵەتی گیانلەدەستدان. 

- پارێزگای سلێمانی، ١١٧ تووشبوو و ١١ حاڵەتی گیانلەدەستدان کە بەم شێوەیەیە: 

شاری سلێمانی، ٦٩ تووشبوو و ١٠ حاڵەتی گیانلەدەستدان. 

ئیدارەی گەرمیان، ٤٨ تووشبوو و یەک حاڵەتی گیانلەدەستدان. 

- پارێزگای دهۆک، ١٠ تووشبوو. 

- پارێزگای هەڵەبجە، ١٤ تووشبوو. 

ئاماژە بەوەشدراوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٨٠ نەخۆش دوای چارەسەری پزیشکی چاکبوونەوەتەوە کە ٤١ لە هەولێر، ١٠ لە ئیدارەی گەرمیان، ١٨ لە دهۆک و ١١ لە هەڵەبجە بووە. 

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە کە لە سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا ١٦٥ هەزار و ١٩ پشکنین لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە کە ٧١ هەزار و ٥٢٧ لە هەولێر، ٥٤ هەزار و ١٩٤ لە سلێمانی، ٣٧ هەزار و ٧٣٣ لە دهۆک و هەزار و ٥٦٥ لە هەڵەبجە بووە. 

لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستاندا ئەوە ئاشکرا کراوە کە لە کۆی ١٨ هەزار و ٧٥٤ هاووڵاتیی کەرەنتینکراو، ١٧ هەزار و ٦٣ هاووڵاتیی لە کەرەنتین دەرچوون و دوای تەواوکردنی ماوەی ١٤ رۆژ و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان و پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە ھەڵگری ئەو نەخۆشییە نین، گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان و لەئێستادا، هەزار و ٦٩١ هاووڵاتیی لە ٢٣ شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە کە ٢٨٥ لە سلێمانی و هەزار و ٤٠٦ لە دهۆکە. 

ئاماژە بەوەشدراوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٠٥ هاووڵاتیی کەرەنتینکراون. 

بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە ھەرێمی کوردستان گەیشتووەتە نۆ هەزار و ٨٧٦ تووشبوو کە دوو هەزار و ٤٨٣ لە هەولێر، شەش هەزار و ٧٨٥ لە سلێمانی، ٢٩٨ لە دهۆک و ٣١٠ لە هەڵەبجە بووە، لەنێویاندا ٣٥٢ حاڵەتی گیانلەدەستدان ھەبووە کە ٥٥ لە هەولێر، ٢٩١ لە سلێمانی و شەش حاڵەت لە هەڵەبجە بووە، و پێنج هەزار و ٤٠٤ نەخۆش دوای چارەسەری چاکبووەتەوە کە هەزار و ٧١٣ لە هەولێر، سێ هەزار و ٣٢٢ لە سلێمانی، ٢٠٨ لە دهۆک و ١٦١ لە هەڵەبجە بووە، و لە ئێستادا چوار هەزار و ١٢٠ نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکییدان کە ٧١٥ لە هەولێر، سێ هەزار و ١٧٢ لە سلێمانی، ٩٠ لە دهۆک و ١٤٣ لە هەڵەبجەیە. 

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، داوای لە هاووڵاتییان کردووە پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستیی و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵخ و دانانی ماسک و دەستکێش، هەروەها لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢) بکەن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın