هەرێمی کوردستان.. کەسێکی دیکەی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەستدا
- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تووشبوویەکی دیکەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ (COVID-19) لە شاری سلێمانی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
Arbil
سلێمانی- AA
بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستی کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، تووشبووەکەی سلێمانی کە گیانی لەدەستدا پیاوێکی تەمەنی ٧٠ ساڵ بووە و دانیشتووی قەزای چەمچەماڵە .
ئاماژە بەوەشدراوە کە ئەو کەسە هەڵگری نەخۆشی دیکەی کوشندە بووە و دوای وەرگرتنی نموونەی پشکنینی تاقیگەیی دەرچووو کە توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVD-19) بووە دوای داخلکردنی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری ئەو کەسەی کە گیانی لەدەستداوە، داوای لە هاووڵاتییان کردووە پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن.