کۆڤید- ١٩

هەرێمی کوردستان.. هەزار و ٤٦٣ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکرا

- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٤٦٣ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە، ٨٢٨ کەس چاکبوونەتەوە و شەش کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە".

Hawkar Yaseen  | 27.01.2022 - نوێکردنەوە : 28.01.2022
هەرێمی کوردستان.. هەزار و ٤٦٣ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکرا

Arbil

هەولێر - AA

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوی رۆژانەی خۆیدا سەبارەت بە پەتای کۆرۆنا ئاماژەی بەوە داوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٤٦٣ کەس تووشی کۆرۆنا بوون کە زۆرترین ژمارەیان لە هەولێر بووە بە ٨٣٦ تووشبوو ، ٣٧١ لە دهۆک، ٢٠٣ لە سلێمانی، ٤٤ لە گەرمیان، پێنج لە هەڵەبجە و چوار کەسیش راپەڕین.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٨٢٨ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە سلێمانی بووە بە ٣٦١ کەس، ٣٠٠ کەس لە هەولێر، ١٤٤ کەس لە دهۆک، ١٤ کەس لە گەرمیان، چوار کەس لە هەڵەبجە و پێنج کەسیش لە راپەڕین.

بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، شەش کەس بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە، دوو لە هەولێر، دوو لە سلێمانی و دوو کەسیش لە دهۆک.

وەزارەتی تەندروستی راشیگەیاندووە، تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان سێ ملیۆن و ٨٠٥ هەزار و ٨٢٩ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، ٤٠٣ هەزار و ٤٢٧ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، ٣٧٨ هەزار و ٢٥٣ کەس چاکبوونەتەوە و ١٧ هەزار و ٩٧١ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان، هەروەها تا ئێستا حەوت هەزار و ٢٠٣ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın