کۆڤید- ١٩

هەرێمی کوردستان.. لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٠٤ تووشبووی کۆرۆنا دەستنیشانکراون

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٧١٨ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، دەرەنجام ١٠٤ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە دەستنیشانکراوە.

Sarmand Hameed  | 31.05.2020 - نوێکردنەوە : 01.06.2020
هەرێمی کوردستان.. لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٠٤ تووشبووی کۆرۆنا دەستنیشانکراون

Arbil
هەولێر - AA


وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٧١٨ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، دەرەنجام ١٠٤ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە دەستنیشانکراوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری کارەکانی ٢٤ کاتژمێری رابردووی وەزارەتەکەی لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە. 

بەپێی راگەیەنراوەکە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٧١٨ پشکنین لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان کە ٩٣٩ لە هەولێر، ٤٧٤ لە سلێمانی و ٣٠٥ پشکنین لە دهۆک ئەنجام ئەنجامدراوە، دەرەنجام ١٠٤ تووشبووی نوێ دەستنیشانکراوە.

لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستاندا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژە بەوەدراوە کە ١٠٢ تووشبوو لە پارێزگای سلێمانی و دوو تووشبووەکەی دیکە لە پارێزگای دهۆک دەستنیشانکراون.

ئەوە روونکراوەتەوە کە تووشبووەکان پیاو و ئافرەت و کچ و کوڕی گەنجن بە ھەموو تەمەنەکانەوە. 

ئاماژە بەوەشدراوە کە شەش لە تووشبووەکان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و دوو تووشبوو پێشینەی گەشتیان ھەیە، هەروەها ٩٣ تووشبووەکەی دیکە نیشانەی نەخۆشییەکەیان ھەبووە و پشکنینیان بۆکراوە و ئەنجامەکەی پۆزەتیڤ دەرچووە. 

بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی هەرێمی کوردستان، ٥١ لە تووشبووەکان دانیشتووی قەزای پێنجوین، ٤٢ یان دانیشتووی ناو شاری سلێمانی، سێیان دانیشتووی ناحیەی وارماوە، تووشبووەیەک دانیشتووی قەزای کەلار، تووشبوویەک دانیشتووی قەزای کفری، تووشبوویەک دانیشتووی قەزای خانەقین، تووشبوویەک دانیشتووی پارێزگای ھەڵەبجەیە و تووشبووەکەی دیکە دانیشتووی شاری بەغدایە.

لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئەوەش هاتووە کە دوو تووشبووەکەی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دهۆک دەستنیشانکراون. 

بەپێی راگەیەنراوەکە، تووشبووەکان پیاوێکی تەمەن ٥٣ ساڵ دانیشتووی ناوەندی شاری دھۆکە و نیشانەی نەخۆشییەکەی ھەبووە و پشکنینی بۆ کراوە و ئەنجامەکەی پۆزەتیڤ دەرچووە و منداڵێکی تەمەن ١١ ساڵ، کچی نەخۆشێکی پێشووە و دانیشتووی قەزای سێمێل سەر بە پارێزگای دھۆكە.

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە کە لە سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا ٧٦ هەزار و ٤٧٨ پشکنین ئەنجامدراوە. 

لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستاندا ئەوە ئاشکرا کراوە کە لە کۆی ١٢ هەزار و ١١٥ هاووڵاتیی کەرەنتین کراو، ١١ هەزار و ٣١٤ هاووڵاتیی لە کەرەنتین دەرچوون و دوای تەواوکردنی ماوەی ١٤ رۆژ و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان و پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە ھەڵگری ئەو نەخۆشییە نین، گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان و لەئێستادا، ٨٠١ هاووڵاتیی لە ٣٣ شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە کە ١٦٣ لە هەولێر، ٣٦ لە سلێمانی، ٦٠٢ لە دهۆک. 

ئاماژە بەوەشدراوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٠ هاووڵاتیی کەرەنتین کراون. 
بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە ھەرێمی کوردستان لە ئێستادا ٧١٠ تووشبوو، لەنێویاندا حەوت حاڵەتی گیانلەدەستدان ھەیە و ٤٢٠ نەخۆش چاکبووەتەوە، و لەئێستادا تەنھا ٢٨٣ نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان. 
حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ رێگرییکردن لە بڵابوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا، زنجیرەیەک رێکاری گرتەبەر لەوانە قەدەغەکردنی ھاتوچۆ، راگەیاندنی پشوو لە ناوەندەکانی خوێندن، داخستنی مزگەوت و شوێنە گشتییەکانی وەک پارک، مۆڵ، قاوەخانە، سینەماکان و چەند شوێنێکی دیکە، ھەروەھا وەستاندنی گەشتە ئاسمانییەکان و داخستنی دەروازە سنوورییەکان.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın