کۆڤید- ١٩

هەرێمی کوردستان.. تووشبوون بە کۆرۆنا ١٧ هەزار حاڵەتی تێپەڕاند

لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٤٢ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ١٧ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

Heman Hussein Yaseen  | 09.08.2020 - نوێکردنەوە : 10.08.2020
هەرێمی کوردستان.. تووشبوون بە کۆرۆنا ١٧ هەزار حاڵەتی تێپەڕاند

Arbil

هەولێر - AA

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە و رایگەیاند کە ٥٤٢ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ١٧ کەسی دیکەیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، ٥٤٢ حاڵەتەکە بەم شێوەیە دابەشبووە:

٢٨٥ کەس لە هەولێر، ٢٥ لە سلێمانی، ٥٦ لە گەرمیان، ١٦٠ لە دهۆک و ١٦ کەس لە هەڵەبجە.

وەزارەتی تەندروستی ئەوەیشی خستوەتەڕوو کە ژمارەی ئەو کەسانەی لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، گیانیان لەدەستداوە بریتی بووە لە ١٧ کەس و لەو ژمارەیەش ١٠ لە هەولێر، یەک لە سلێمانی، پێنج لە گەرمیان و یەک کەس لە هەڵەبجە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەیش کردووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، چوار هەزار و ١٠٤ پشکنینی نوێ بۆ هاووڵاتییان ئەنجامدراوە و ١٤١ کەسیش چاکبوونەتەوە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، کۆی گشتی ئەو پشکنینەی کە بۆ هاووڵاتییان ئەنجامدراوە بریتییە لە ٢٢٦ هەزار و ١٨٢ پشکنین و تا ئێستاش، ١٧ هەزار و ٣٩ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، ١٠ هەزار و ١٤٣ کەس دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی چاکبوونەتەوە، شەش هەزار و ٢٤٨ کەسیش لە نەخۆشەخانەکان چارەسەری پزیشکی وەردەگرن و بە کۆی گشتیش تا ئێستا ٦٤٨ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın