ههولێر.. نۆ كهسی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون
نۆ تووشبووەکە بریتین لە شەش ئافرەت و سێ پیاو کە دانیشتووی گەڕەکەکانی، شێخ ئەحمەد، مامۆستایان، گوندی کۆری، کە ھەموویان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون، حەوت لەوانەش بەرکەوتەی تووشبووانی پرسەکانی ماتەمینی گەڕەکی کارێزانی شاری ھەولێرن.
Arbil
ههولێر - AA
وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نۆ کەسی دیکەی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ راگەیاند.
لە راگەیاندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە کە، لە بەردەوامی پشکنین و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، نۆ تووشبووی دیکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-١٩ لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران.
ئەوەشخراوەتەڕوو، کە نۆ تووشبووەکە بریتین لە شەش ئافرەت و سێ پیاو کە دانیشتووی گەڕەکەکانی، شێخ ئەحمەد، مامۆستایان، گوندی کۆری، کە ھەموویان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون، حەوت لەوانەش بەرکەوتەی تووشبووانی پرسەکانی ماتەمینی گەڕەکی کارێزانی شاری ھەولێرن.
کۆی گشتی تووشبووان لە ھەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ٣٢٤ کەس و لەو ژمارەیەش ١٦٨ تووشبوو لە ھەولێر، ١٢٠ حاڵەت لە سلێمانی، ٢١ حاڵەت لە ھەڵەبجە و ١٥ حاڵەت لە دھۆک تۆمار کراون و سێ حاڵەتی مردنیش لە سلێمانی ھەبووە.
ژمارەی ئەو کەسانەیشی کە چاکبوونەتەوە بریتین لە ١٣٦ کەس و لەو ژمارەیەش ٢٩ لە ھەولێر، ٩٤ لە سلێمانی، یەک حاڵەت لە ھەڵەبجە و ١٢ حاڵەتیش لە دھۆک گەڕاونەتەوە ناو خێزانەکانییان.
ژمارەی ئەو کەسانەیشی کە لە نەخۆشخانەکان ماون بریتین لە ١٨٥ کەس، لەو ژمارەیەش ١٣٩ لە ھەولێر، ٢٣ لە سلێمانی، ٢٠ لە ھەڵەبجە و سێ حاڵەتیش لە دھۆکە و لە ژێر چاودێری پزیشکی ماونەتەوە.