لە عێراق و ھەرێمی کوردستان ٤٢١ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون
لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٢١ کەس لە عێراق و ھەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و دوو کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە، ھەروەھا ھەزار و ٣٢٦ کەس لە پەتاکە چاکبوونەتەوە.
Arbil
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ و ئەو کەسانەی کە ڤاکسینیان وەرگرتووە بڵاوکردەوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٢١ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەنێویاندا ١١٧ کەس لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان و بە گشتی دوو کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە لەنێویاندا یەک کەس لە پارێزگای ھەولێر بوو، ھەروەھا ھەزار و ٣٢٦ کەس لە پەتاکە چاکبوونەتەوە لەنێویاندا ٤٢٥ کەس لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان.
ھەروەھا باس لەوەیشکراوە کە، کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق و ھەرێمی کوردستان، گەیشتووەتە دوو ملیۆن و ٣١٢ ھەزار و ٧١٣ کەس و لەو ژمارەیەش ٢٥ ھەزار و ٩٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو ملیۆن و ٢٦٦ ھەزار و ١٣٤ کەسیش چاکبوونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، ھەروەھا ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٢ ھەزار و ٧٢٩ کەس لە عێراق ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە لە نێویاندا شەش ھەزار و ٤٦١ کەس لە پارێزگاکانی ھەرێمی کورستانن و ئاماژەی بەوەیشداوە کە، تا ئێستا ١٠ ملیۆن و ١١٦ ھەزار و ٤٠٧ کەس لە عێراق و ھەرێمی کوردستان دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.