کۆڤید- ١٩

كەركووك.. گیانلەدەستدانی حەوت كەسی دیكە بە كۆرۆنا

لە شاری كەركووك باكووری عێراق، 137 كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون، هەروەها حەوت كەسی دیكەیش بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەست دا.

12.07.2020 - نوێکردنەوە : 12.07.2020
كەركووك.. گیانلەدەستدانی حەوت كەسی دیكە بە كۆرۆنا

At Ta mim

كەركووك ــ AA

لە شاری كەركووك باكووری عێراق، 137 كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون، هەروەها حەوت كەسی دیكەیش بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستدا.

لە راگەیەندراوێكدا كە لەلایەن فەرمانگەی تەندروستیی كەركووك-ەوە بڵاوكراوەتەوە ئاماژەی بەوە دراوە كە لە میانی 24 كاتژمێری رابردوودا، 137 كەسی دیكە لە كەركووك تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، هەروەها حەوت كەسی دیكەیش بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە، 26 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كەركووك چاكبوونەتەوە.

لە راگەیەندراوەكە ئەوەیش خراوەتە روو، كۆی گشتیی ئەو كەسانەی كە لە كەركووك تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون گەیشتووەتە، دوو هەزار و 247 كەس لەو ژمارەیەش 114 كەس گیانیان لەدەستداوە و 962 كەسی دیكەیش چاكبوونەتەوە.

باس لەوەیش كراوە كە لەنێو سەرجەم تووشبووەكاندا، رەوشی هەزار و 171یان ناجێگرە و لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری وردی تەندروستیی دان.

بەپێی دوایین ئامارەكان، تا ئێستا 75 هەزار و 194 كەس لە عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەیش سێ هەزار و 55 كەس گیانیان لەدەستداوە و 43 هەزار و 79ی دیكەیش چاكبوونەتەوە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın