جيهان, کۆڤید- ١٩

فەڕەنسا.. ژماره‌ی پێوانه‌یی رۆژانه‌ی تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆماركرا

لە فەڕەنسا لە ماوەى ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا ١٣ هەزار و ٢١٥ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) تۆماركراوە و بەمشێوەيە ئەو ژمارەيە لە سەرەتاى سەرهەڵدانى پەتاكەوە بۆ ئێستا بەرزترين ژمارەى تووشبوونى رۆژانەيە تۆماركرابێت.

Yusuf Özcan  | 19.09.2020 - نوێکردنەوە : 19.09.2020
فەڕەنسا.. ژماره‌ی پێوانه‌یی رۆژانه‌ی تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆماركرا

Ile-de-France

پاريس - AA

لە فەڕەنسا لە ماوەى ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا ١٣ هەزار و ٢١٥ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) تۆماركراوە و بەمشێوەيە ئەو ژمارەيە لە سەرەتاى سەرهەڵدانى پەتاكەوە بۆ ئێستا بەرزترين ژمارەى تووشبوونى رۆژانەيە تۆماركرابێت.

بەگوێرەى ئەو راگەیەنراوەی كە لە لايەن دامەزراوەى تەندروستيى گشتييەوە بڵاوكراوەتەوە، هەڵكشان لە ژمارەى رۆژانەى حاڵەتەكانى تووشبوون لە وڵاتەكە بەردەوامە.

بە پێى راگەيەنراوەكە لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا بە تۆماركردنى ١٣ هەزار و ٢١٥ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسەكە كۆى گشتى حاڵەتەكانى تووشبوون بۆ ٤٢٨ هەزار و ٦٩٦ حاڵەت بەرزبووتەوە و ئەم ژمارەيە لەسەره‌تاى سەرهەڵدانى په‌تاكه‌ تا ئێستا بەرزترين ژمارەى تووشبوونى رۆژانەيە.

هاوكات ١٢٣ تووشبووى ديكەى ڤايرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە و كۆى گشتيى گيانلەدەستان بۆ ٣١ هەزار و ٢٤٩ كەس بەرزبووەتەوە و ژمارەى رۆژانەى گيانلەدەستدان دواى ماوەيەكى زۆر لە سەرووى ١٠٠ حاڵەت تۆماركراوە.

لە ماوەى هەفتەى رابردوودا چارەسەرى پزيشكيى سێ هەزار و ٦٢٦ تووشبوو لە نەخۆشەخانەكان بەردەوامە كە ٥٧١ نەخۆشيان لە ژێر چاودێرى چڕدان.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın