جيهان, تەندروستی, کۆڤید- ١٩

فەڕەنسا.. لە ٢٤ كاتژمێردا ١٠ هەزار و ٥٩٣ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە کۆرۆنا تۆماركراوە

لە فەڕەنسا لە ماوەى ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا ١٠ هەزار و ٥٩٣ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) تۆماركراوە و بەمشێوەيە ئەو ژمارەيە لە سەرەتاى سەرهەڵدانى پەتاكەوە بۆ ئێستا بەرزترين ژمارەى تووشبوونى رۆژانەيە تۆماركرابێت.

Yusuf Özcan  | 18.09.2020 - نوێکردنەوە : 18.09.2020
فەڕەنسا.. لە  ٢٤ كاتژمێردا ١٠ هەزار و ٥٩٣ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە کۆرۆنا تۆماركراوە

Ile-de-France

پاريس - AA

لە فەڕەنسا لە ماوەى ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا ١٠ هەزار و ٥٩٣ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) تۆماركراوە و بەمشێوەيە ئەو ژمارەيە لە سەرەتاى سەرهەڵدانى پەتاكەوە بۆ ئێستا بەرزترين ژمارەى تووشبوونى رۆژانەيە تۆماركرابێت.

بەگوێرەى ئەو راگەیەنراوەی كە لە لايەن دامەزراوەى تەندروستيى گشتييەوە بڵاوكراوەتەوە، لە دوايين ٢٤ كاتژمێردا بە تۆماركردنى ١٠ هەزار و ٤٨١ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسەكە كۆى گشتى حاڵەتەكانى تووشبوون بۆ ٤١٥ هەزار و ٤٨١ حاڵەت بەرزبووتەوە.

هاوكات ٥٠ تووشبووى ديكەى ڤايرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە و كۆى گشتيى گيانلەدەستان بۆ ٣١ هەزار و ٩٥ كەس بەرزبووەتەوە.

لە ماوەى هەفتەى رابردوودا چارەسەرى پزيشكيى سێ هەزار و ٢٢٣ تووشبوو لە نەخۆشەخانەكان بەردەوامە كە ٥٣٥ نەخۆشيان لە ژێر چاودێرى چڕدان.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın