تەندروستی, عێراق, کۆڤید- ١٩

عێراق.. سێ هەزار و 204 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق: "لە میانی 24 كاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و 21 كەس لە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ چاكبوونەتەوە".

Zana Natık Kerem  | 24.10.2020 - نوێکردنەوە : 24.10.2020
عێراق.. سێ هەزار و 204 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون

Arbil

هەولێر ــ AA

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، بڵاوكردەوە.

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوە داوە كە لە میانی 24 كاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و 204 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون و 55 كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق راشیگەیاندووە كە لە میانی 24 كاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و 21 كەس لە ڤایرۆسەكە، چاكبوونەتەوە.

راگەیەنراوەكەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئاماژەی بەوەیشداوە كە كۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو وڵاتە، گەیشتووەتە 449 هەزار و 153 كەس و لەو ژمارەیەش 10 هەزار و 568 كەس گیانیان لەدەستداوە و 378 هەزار و 209ی دیكەیش چاكبوونەتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın