سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆزی سێیه‌می ڤاكسینی وه‌رگرت
Washington DC
واشنتۆن-AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن له كۆشكی سپی و له به‌رده‌م زوومی كامێراكاندا دۆزی سێیه‌می ڤاكسینی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی وه‌رگرت كه به "دۆزی پشتیوانیی" ناوده‌برێت.
جۆ بایدن كه دۆزی یه‌كه‌می ڤاكسینی كۆرۆنای به‌رهه‌مهاتوو له‌لایه‌ن فایزه‌ر-بایۆنتێكی له كانوونی یه‌كه‌مدا، و دۆزی دووه‌می له كانوونی دووه‌مدا، وه‌رگرتووه، ئه‌مڕۆ له كۆشكی سپی له‌به‌رده‌م كامێراكاندا دۆزی سێیه‌می ڤاكسینی كۆرۆنای وه‌رگرت كه به "دۆزی پشتیوانیی" ناوده‌برێت.
بایدن له گوته‌یه‌كدا به‌ر له وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه، وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه دۆزی سێیه‌می ڤاكسینی فایزه‌ر-بایۆنتێك بۆ كه‌سانی سه‌روو ٦٥ ساڵان و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه مه‌ترسییان له‌سه‌ره، په‌سه‌ند كراوه و جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه دۆزی سێیه‌می جۆره‌كانی دیكه‌ی ڤاكسینیش ره‌نگه به‌مزووانه په‌سه‌ند بكرێن.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا باسی له‌وه كرد، كاری له پێشینه‌یان بریتییه له‌وه‌ی خه‌ڵكی زۆرتر بكوتن و گوتی: "ئه‌مه په‌تای ئه‌و كه‌سانه‌یه كه خۆیان ناكوتن".