سلێمانی .. له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا هه‌زار و ٩٩٠ تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه
As Sulaymaniyah
سلێمانی- AA
له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا له سلێمانی هه‌زار و ٩٩٠ تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی سلێمانی، سه‌باح هه‌ورامی له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی بڵاوكرده‌وه كه له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا له سلێمانی له ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه، ژماره‌یان هه‌زار و ٩٩٠ كه‌سه.
سه‌باح هه‌ورامی ئاشكراشیكردووه، له رۆژی ١٣ی ئایاره‌وه تا ئه‌مڕۆ، دوو هه‌زار و ٨٥٧ تووشبووی ڤایرۆسه‌كه له سلێمانی چاكبوونه‌ته‌وه.