New York
نیویۆرك – AA
له ئه‌مریكا ره‌زامه‌ندی "به‌په‌له" درا له به‌كارهێنانی ته‌واوكه‌ری دۆزی ڤاكسینی Johnson & Johnson و Moderna بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ.
فه‌رمانگه‌ی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مریكا "FDA" "مۆڵه‌تی به‌كارهێنانی به‌په‌له"ی به ته‌واوكه‌ری دۆزی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێی هه‌ر یه‌ك له Moderna و Johnson & Johnson دا و رایگه‌یاند كه هه‌ریه‌ك له‌و سێ ڤاكسینه‌ی ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر دراوه ده‌تواندرێت به دیدگای "تێكه‌ڵكردن و یه‌كسانكردن" وه‌ك پشتیوان به‌كار بهێندرێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی فه‌رمانگه‌كه‌دا هاتووه "ئه‌وانه‌ی به‌لانیكه‌م شه‌ش مانگ پێشتر دۆزی دووه‌می ڤاكسینی كۆرۆنایان به‌كار هێناوه كه‌سانی سه‌روو ته‌مه‌ن ٦٥ ساڵ و ئه‌و ئه‌مریكییانه‌ی كاره‌كانیان مه‌ترسیدارن و له سه‌رووی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵییه‌وه‌ن، ده‌توانن ته‌واوكه‌ری ڤاكسینی Moderna و ئه‌وانه‌یش كه ته‌مه‌نیان ١٨ ساڵه و له سه‌رووی ئه‌و ته‌مه‌نه‌وه‌یه، ده‌توانن دوای دوو مانگ له به‌كارهێنانی دۆزی یه‌كه‌م ڤاكسینی Johnson & Johnson به‌كار بهێنن".