دوایین ئاماری په‌تای كۆرۆنا له رووسیا
- لە رووسیا ژماره‌ی تووشبووانی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گه‌یشته، ٧٢٧ هه‌زار و ١٦٢ كه‌س و ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به په‌تاكه به‌رزبووه‌وه بۆ، ١١ هه‌زار و ٣٣٥ كه‌س.
Moskova
مۆسكۆ- AA
له رووسیا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون گه‌یشته، ٧٢٧ هه‌زار و ١٦٢ كه‌س و ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به په‌تاكه به‌رزبووه‌وه بۆ، ١١ هه‌زار و ٣٣٥ كه‌س.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن ژووری ئۆپەراسیۆنی تایبەت بە بەرنگاربوونەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە رووسیا بڵاوكراوته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه کە له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، شه‌ش هه‌زار و ٦١٥ كه‌سی دیكه تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون، به‌وه‌یش كۆی گشتیی تووشبووان بۆ ٧٢٧ هه‌زار و ٦١٢ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
هاوكات ١٣٠ كه‌سی دیكه به په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان گه‌یشتووه‌ته، ١١ هه‌زار و ٣٣٥ كه‌س، هه‌روه‌ها سێ هه‌زار و ٦١٥ توشبووی دیكه‌ی په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه، به‌وه‌یش كۆی گشتیی ئه‌وانه‌ی چاكبوونه‌ته‌وه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٥٠١ هه‌زار و ٦١ كه‌س.
له‌سه‌رانسه‌ری رووسیا هه‌ڵكشانی رۆژانه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌ڕێژه‌ی سه‌دا ٠،٩ به‌رده‌وامه و له‌سه‌دا ٢٢،٥ی تووشبووان هیچ نیشانه‌یه‌كی نه‌خۆشییه‌كه‌یان نییه.
له مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٦٧٩ كه‌سی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون گه‌یشته، ٢٢٩ هه‌زار و ٣٥٧ كه‌س و گیانله‌ده‌ستدان به په‌تاكه ٢٧ حاڵه‌ت زیادی كردووه و گه‌یشتووه‌ته، چوار هه‌زار و ١٤٣ كه‌س.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی خزمه‌تگوزاریی پاراستنی ته‌ندروستیی گشتیی و مافه‌كانی به‌كاربه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٣٢٢ هه‌زار پشكنین ئه‌نجامدراوه و تا ئه‌مڕۆ زیاتر له ٢٣ ملیۆن پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌نجامدراوه.
یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لە رووسیا لە ٣١ی کانوونی دووەمی رابردوودا تۆماركرا و یەکەم حاڵەتی گیان لەدەستدان به‌و په‌تایه لە ١٩ی ئاداری رابردوودا تۆمار کرا.
سنوورداركردنی هاتوچۆ له مۆسكۆ كه له ٣٠ی ئاداردا ده‌ستی پێ كرد له نۆی حوزه‌یراندا هه‌ڵگیرا.