کۆڤید- ١٩

دوایین ئاماری قوربانیانی کۆرۆنا لە عێراق، سۆماڵ و ئوردن

ژمارەی قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە هەریەک لە عێراق، سۆماڵ و ئوردن بەرزبووەوە.

Nur Gelle Gedi, Laith Al-jnaidi, Sarmand Hameed  | 02.06.2020 - نوێکردنەوە : 02.06.2020
دوایین ئاماری قوربانیانی کۆرۆنا لە عێراق، سۆماڵ و ئوردن

Iraq

عێراق - AA

ژمارەی قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە هەریەک لە عێراق، سۆماڵ و ئوردن بەرزبووەوە.

لە عێراق، وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتە تۆمارکردنی ٤٢٩ حاڵەتی تووشبوون بە (COVID-19) و ١٠ گیانلەدەستدان و چاکبوونەوەی ١١٩ تووشبووی راگەیاند.

لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستییدا ئەوەش روونکراوەتەوە کە ژمارەی تووشبووان لە عێراق گەیشتووەتە شەش هەزار و ٨٦٨ کەس، لە نێویاندا ٢١٥ گیانلەدەستدان هەبووە و سێ هەزار و ٢٧٥ تووشبوو دوای چارەسەری پزیشکی چاکبوونەتەوە.

هاوکات وەزارەتی تەندروستیی سۆماڵ، تۆمارکردنی ٤٧ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) و یەک حاڵەتی گیانلەدەستدان، هەروەها چاکبوونەوەی ١٣ تووشبووی راگەیاند.

بەپێی ئەو راگەیەنراوەی کە لە هەژماری وەزارەتی تەندروستیی سۆماڵ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکراوەتەوە، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتە گەیشتووەتە دوو هەزار و ٢٣ حاڵەت، لەنێویاندا ٧٩ گیانلەدەستدان هەبووە و ٢٦١ تووشبوو دوای چارەسەری پزیشکیی، چاکبوونەتەوە.

لە ئوردن، وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتە تۆمارکردنی حەوت حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی راگەیاند، ١٣ تووشبووش دوای چارەسەری پزیشکی چاکبوونەتەوە.

لە راگەیەنراوکەی وەزارەتی تەندروستییدا ئەوەش روونکراوەتەوە، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە لەو وڵاتەدا گەیشتووەتە ٧٤٦ تووشبوو، لەنێویاندا نۆ حاڵەتی گیانلەدەستدان هەبووە و ٥٢٤ نەخۆشیش دوای چارەسەری پزیشکی چاکبوونەتەوە.

بەپێی ئەو داتایانەی کە ماڵپەری "Worldometer" لەبارەی ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بڵاویکردووەتەوە، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بەم ڤایرۆسە لەسەرتاسەری جیھان، شەش ملیۆن و ٣١٠ ھەزار کەسی تێپەڕاندووە، لە نێویاندا ٣٧٤ هەزار گیانلەدەستدان هەبووە و دوو ملیۆن و ٧٨٠ هەزار نەخۆش دوای چارەسەری پزیشکی چاکبوونەتەوە.




بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın