دوازدە حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ھەولێر تۆمار کران
دوازدە حاڵەتی دیکەی تووشبوون بەڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە سنووری پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران.
Arbil
هەولێر - AA
دوازدە حاڵەتی دیکەی تووشبوون بەڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە پارێزگای سنووری ھەولێر دەستنیشانکران.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە دوازدە حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە سنووری پارێزگای ھەولێر تۆمارکراون کە تووشبووەکان پێنج پیاو و پێنج ئافرەت و دوو کچی گەنج، حەفت لە تووشبووان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، پێنج لە تووشبووان بەهۆی بوونی نیشانەکانی نەخۆشی سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە شەش لە تووشبووان نیشتەجێی ناحیەی عەنکاوەن، شەش تووشبووەکەی دیکەشیان نیشتەجێی گەڕەکەکانی گولان، کامەران ستی، کۆمەڵگای پیرزین و شارۆچکەی بنەسڵاوەن".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن