کۆڤید- ١٩

جیهان.. گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا دوو ملیۆن كەسی تێپەراند

- ژمارەی ئەو كەسانەی لەسەرتاسەری جیهان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە دوو ملیۆن و دوو هەزار و ٤٠٧ كەس.

Emre Aytekin  | 15.01.2021 - نوێکردنەوە : 15.01.2021
جیهان.. گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا دوو ملیۆن كەسی تێپەراند

Ankara

ئەنقەرە - AA

ژمارەی ئەو کەسانەی بە هۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ەوە لە سەرتاسەری جیهاندا گیانیان لەدەستداوە دوو ملیۆن کەسی تێپەڕاند.

بەپێی‌ ماڵپەری "Worldometer" كە‌ پشت بە ئامارەكانی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ دەبەستێت لە جیهاندا، لەسەرتاسەری جیهاندا، دوو ملیۆن و دوو هەزار و ٤٠٧ كەس، بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

زۆرترین حاڵەتی گیانلەدەستدان بە پەتای كۆرۆنای لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریكا تۆمارکراوە، كە ٣٩٧ هەزار و ٩٩٤ حاڵەت تۆماركراوە.

دوای ویلایەت یەکگرتووەکانی ئەمریكا، ریزبەندی ئەو وڵاتانەی زۆرترین حاڵەتەكانی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تیایاندا تۆماركراوە‌ بەمشێوەیەیە: ''بەڕازیل ٢٠٧ هەزار و ١٦٠ حاڵەت، هیندستان ١٥١ هەزار و ٩٥٤ حاڵەت، مەكسیك ١٣٧ هەزار و ٩١٦ حاڵەت، بەریتانیا ٨٦ هەزار و ١٥ حاڵەت، ئیتاڵیا ٨٠ هەزار و ٨٤٨ حاڵەت، فەڕەنسا ٦٩ هەزار و ٣١٣ حاڵەت، رووسیا ٦٣ هەزار و ٩٤٠ حاڵەت، ئێران ٥٦ هەزار و ٥٣٨ حاڵەت، ئیسپانیا ٥٣ هەزار و ٤٩١ حاڵەت، کۆڵۆمبیا ٤٧ هەزار و ٤٩١ حاڵەت، ئەڵمانیا ٤٥ هەزار و ٤٩٢ حاڵەت و ئەرجەنتین ٤٥ هەزار و ١٢٥ حاڵەت''.

تا ١٤ی کانوونی دووەم، لە تورکیا ٢٣ هەزار و ٤٩٥ کەس گیانیان لەدەستداوە.

پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کە لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٩دا لە شاری وهانی چین سەریهەڵدا، بە زیاتر لە ٢٠٠ وڵات و ناوچەدا بڵاوبووەتەوە.

ماڵپەڕەکە ئەوەیشی بڵاوكردووەتەوە کە ژمارەی ئەو كەسانەی لەسەرتاسەری جیهاندا تووشی پەتاکە بوون گەیشتووەتە ٩٣ ملیۆن و ٥٣٣ هەزار و ٧١٥ کەس، و ژمارەی ئەوانەشی چاكبوونەتەوە گەیشتووتە ٦٦ ملیۆن و ٨٣٤ هەزار و ٩٣٥ كەس، هەروەها ٢٤ ملیۆن و ٦٩٦ هەزار و ٣٧٣ كەس لەژێر چارەسەردان.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın