05 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 05 مای,س 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له سه‌رانسه‌ری جیهان دوای تووشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) چاكبوونه‌ته‌وه، یه‌ك ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند.
بەپێی ئه‌و زانياريیانهى له ماڵپەرى "Worldometer"دا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه به پشت به ئاماره نوێكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت له جیهاندا، یه‌ك ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زار و ٢٩٦ كه‌س توانیویانه به‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌دا سه‌ركه‌ون.
ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌یان تیادا تۆماركراوه به‌م شێوه‌یه‌یه:
'' ئه‌مریكا (١٨٨ هه‌زار و ٦٨)، ئیسپانیا (١٥١ هه‌زار و ٦٣٣)، ئه‌ڵمانیا (١٣٥ هه‌زار و ١٠٠)، ئیتاڵیا (٨٢ هه‌زار و ٨٧٩)، ئێران (٧٩ هه‌زار و ٣٧٩)، چین (٧٧ هه‌زار و ٨٥٣) و توركیا (٦٨ هه‌زار و ١٦٦).
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه له چین سه‌ریهه‌ڵدا، تا ئێستا به زیاتر له ٢٠٠ وڵات و هه‌رێمدا بڵاوبووه‌ته‌وه و بووه‌ته په‌تایه‌كی جیهانیی.
له كاتێكدا ژماره‌ی تووشبووان به په‌تاكه له سه‌رتاسه‌ری جیهان گه‌یشتووه‌ته، سێ ملیۆن و ٦٤٦ هه‌زار و ٣٠٤ حاڵه‌ت، هاوكات ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان بەهۆی په‌تاكه گه‌یشتووه‌ته، ٢٥٢ هه‌زار و ٤٢٥ كه‌س.