Emre Aytekin
30 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 30 نیسان 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له سه‌رانسه‌ری جیهان دوای تووشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) چاكبوونه‌ته‌وه، یه‌ك ملیۆنی تێپه‌ڕاند.
بەپێی ئه‌و زانياريیانهى له ماڵپەرى "Worldometer"دا بڵاوكراونه‌ته‌وه كه پشت به ئاماره نوێكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا لە وڵات و ناوچەكاندا ده‌به‌ستێت له جیهاندا، یه‌ك ملیۆن و ٣٥٥ هه‌زار كه‌س توانیویانه به‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌دا سه‌ركه‌ون.
ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌یان تیادا تۆماركراوه به‌م شێوه‌یه‌یه:
''ئه‌مریكا (١٤٧ هه‌زار و ٤١١)، ئیسپانیا (١٣٢ هه‌زار و ٩٢٩)، ئه‌ڵمانیا (١٢٠ هه‌زار و ٤٠٠)، چین (٧٧ هه‌زار و ٦١٠)، ئێران (٧٣ هه‌زار و ٧٩١)، ئیتاڵیا (٧١ هه‌زار و ٢٥٢)، فه‌ڕه‌نسا (٤٨ هه‌زار و ٢٢٨) و توركیا (٤٤ هه‌زار و ٢٢).
په‌تای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ كه له چین سەریهەڵدا له زیاتر له ٢٠٠ وڵات بڵاوبووه‌ته‌وه و بووه‌ته په‌تایه‌كی جیهانیی. له سه‌رتاسه‌ری جیهان ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گه‌یشتووه‌ته، سێ ملیۆن و ٢٢٠ هه‌زار و ٢٦٨ حاڵه‌ت، ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان بە ڤایرۆسه‌كه گه‌یشتووه‌ته، ٢٢٨ هه‌زار و ٢٢٤ كه‌س.