Ankara
ئەنقەرە - AA
لە سەرانسەری جیھان، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-١٩)، ٩٦ ملیۆنی تێپەڕاند.
بەپێی ئەو ئامارانەی لە ماڵپەڕی "Worldometers"دا سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە جیھان بڵاوکراونەتەوە، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتاکە بەرزبووەتەوە بۆ ٩٦ ملیۆن و ١٠ ھەزار و ٣٦ حاڵەت لە جیھاندا.
ئەمریکا بە تۆمارکردنی ٢٤ ملیۆن و ٦٢٦ ھەزار و ٣٧٦ حاڵەتی توشبوون لە ریزبەندیی یەکەمی ئەو وڵاتانەدایە کە زۆرترین حاڵەتی تووشبوونیان بە پەتاکە تۆمارکردووە.
ریزبەندی ئەو وڵاتانەی زۆرترين حاڵەتى تووشبوونیان بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆماركردووە، بەم شێوەیەیە: ''ھیندستان ١٠ ملیۆن و ٥٨٢ ھەزار و ٦٤٧ حاڵەت، بەڕازیل هەشت ملیۆن و ٥١٢ ھەزار و ٢٣٨ حاڵەت، رووسیا سێ ملیۆن و ٥٩١ ھەزار و ٦٦ حاڵەت، بەریتانیا سێ ملیۆن و ٤٣٣ ھەزار و ٤٩٤ حاڵەت، فەڕەنسا دوو ملیۆن و ٩١٤ ھەزار و ٧٢٥ حاڵەت، تورکیا دوو ملیۆن و ٣٩٢ ھەزار و ٩٦٣ حاڵەت، ئیتاڵیا دوو ملیۆن و ٣٩٠ ھەزار و ١٠١ حاڵەت، ئیسپانیا دوو ملیۆن و ٣٣٦ ھەزار و ٤٥١ حاڵەت، ئەڵمانیا دوو ملیۆن و ٥٩ ھەزار و ٣١٤ حاڵەت، کۆڵۆمبیا یەک ملیۆن و ٩٢٣ ھەزار و ١٣٢ حاڵەت، ئەرجەنتین یەک ملیۆن و ٨٠٧ ھەزار و ٤٢٨ حاڵەت، مەکسیک یەک ملیۆن و ٦٤٩ ھەزار و ٥٠٢ حاڵەت، پۆڵەندا یەک ملیۆن و ٤٣٨ ھەزار و ٩١٤ حاڵەت، ئەفریقای باشوور یەک ملیۆن و ٣٤٦ ھەزار و ٩٣٦ حاڵەت، ئێران یەک ملیۆن و ٣٣٦ ھەزار و ٢١٧ حاڵەت، ئۆکراینا یەک ملیۆن و ١٦٣ ھەزار و ٧١٦ حاڵەت و پێرو یەک ملیۆن و ٦٨ ھەزار و ٨٠٢ حاڵەت''.
بەھۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێوە، لە سەرانسەری جیھاندا دوو ملیۆن و ٤٩ ھەزار و ٣٥٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و، ٦٨ ملیۆن و ٦٥٤ ھەزار و ٨٢٦ کەسیش چاکبوونەتەوە.