تەندروستی کەرکووک: "کەمترین ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا روو دەکەنە نەخۆشخانەکان بۆ چارسەر"
- بەڕێوبەری فەرمانگەی تەندروستیی کەرکووک، زیاد خەڵەف: "کەمترین ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا روو دەکەنە نەخۆشخانەکان بۆ چارسەر"
Arbil
کەرکووک - AA
بەڕێوبەری فەرمانگەی تەندروستیی کەرکووک، زیاد خەڵەف بەئاژانسی ئانادۆڵوی رايگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدانی ئەو تووشبووانەی لە ماڵەوە خۆیان کەرەنتین کردووە زیاترە لەو تووشبووانەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) کە لە نەخۆشخانەکان گیان لەدەست دەدەن.
زیاد خەڵەف گوتيشى: "تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا رووناکەنە نەخۆشخانەکان و لە ماڵەوە خۆیان کەرەنتین دەکەن ئەویش وا دەکات زۆرترین حاڵەتی گیانلەدەستدان لەو نەخۆشانە رووبدات کە لە ماڵەوە خۆیان کەرەنتین کردووە و ناچنە نەخۆشخانەکان".
ناوبراو راشیگەیاند، ئەوانەی لە ماڵەکانی خۆیان بەھۆی کۆرۆناوە گیان لەدەست دەدەن پاش ئەنجامدانی پشکنین لە پزیشکی دادوەری ئەوکات دەردەکەوێت کە بەھۆی کۆروناوە گیانیان لەدەستداوە. وزۆرجاریش کەسوکاری ئەوانەی بەکۆرۆنا گیان لەدەست دەدەن دەیانەوێت بیشارنەوە ئەویش بۆ ئەوەی خۆیان رێوڕەسمی بەخاکسپاردنەکەی ئەنجام بدەن.