توركيا, کۆڤید- ١٩

تورکیا.. گەيشتنی بەشی نوێی ڤاکسینی کۆرۆناڤاک

- دوای تەواوبوونی کارەکانی گومرک لە فڕۆکەخانە، ڤاکسینە چینیەکە گوازرانەوە بۆ کۆگای ڤاکسین و دەرمانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی گەلی سەربە وەزارەتی تەندروستیی.

Barış Gündoğan  | 12.05.2021 - نوێکردنەوە : 12.05.2021
تورکیا.. گەيشتنی بەشی نوێی ڤاکسینی کۆرۆناڤاک

Ankara

ئەنقەرە - AA

ئەو فڕۆکەیەی بەشی نوێی ڤاکسینی کۆرۆناڤاک-ی هەڵگرتبوو کە کۆمپانیای سینۆڤاک بەرهەمیهێناوە، گەیشتە تورکیا.

وەزارەتی تەندروستیی تورکیا، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد ئەو فڕۆکەیەی بەشی نوێی ڤاکسینەکەی هەڵگرتبوو کاتەکانی بەیانی لە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغای ئەنقەرە نیشتووەتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە لەگەڵ گەشتنی ئەو بەشەدا ڤاکسینی کۆرۆناڤاک لە پاش چەند هەفتەیەک دووبارە گەیەندراوە بە تورکیا و، هاتووە: ''لە دوای تەواوبوونی کارەکانی گومرک لە فڕۆکەخانە لەبارەی ئەو ڤاکسینانەی لە چین-ەوە هاتوون، گوازرانەوە بۆ کۆگای ڤاکسین و دەرمانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی گەلی سەربە وەزارەتی تەندروستیی. لە پاش کۆنترۆڵی پێویست ڤاکسینەکان دەگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستییە خێزانیەکانی سەرانسەری تورکیا بۆ بەکارهێنانیان''.

بەمەبەستی دەستەبەرکردنی ١٠٠ ملیۆن ژەمە ڤاکسین، رێککەوتن لەگەڵ ئەو کۆمپانیا چینیە کراوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın