توركيا.. هەزار و ٧٧١ تووشبوون و ٦٢ گيانلەدەستدان به كۆرۆنا تۆماركرا
ئەمڕۆ ١١١ هەزار و ١١٣ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراوە. دەرەنجام، هەزار و ٧٧١ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسهكه تۆماركراوە.
Ankara
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، لە ماوەى ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا ٦٢ كەس بەهۆى تووشبوونيان بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19)وە گيانيان لەدەستداوە.
"خشتهی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆدهگرێت لە رێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr" بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتهكه، ئەمڕۆ ١١١ هەزار و ١١٣ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراوە. دەرەنجام، هەزار و ٧٧١ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسهكه تۆماركراوە.
هەر بەپێی خشتهكه، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٦٢ تووشبوو گيانيان لەدەستداوە، هەزار و ٦٠ نەخۆش چاكبوونەتەوە و كۆى گشتيى ئەو تووشبووانەى كە چارەسەريان تەواو بووە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە بۆ ٢٦٤ هەزار و ٨٠٥ بەرزبووەتەوە.
بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى، نۆ مليۆن و ٧٦ هەزار و ٢٧٨ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ٢٩٩ هەزار و ٨١٠ حاڵهت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە حەت هەزار و ٣٧٧ حاڵهت.
ژمارەى كهیسه چالاكەكان ٢٧ هەزار و ٦٢٨، و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە هەزار و ٤٠٢ نەخۆشن و رێژەى هەوركردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٧,١ـە.
- "ژمارەى ئەو كەسانەى كە تووشى نەخۆشييەكە بوونەتەوە لە ٣٠٠ هەزار نزيكبووەتەوە"
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر لە پهیامێكدا لهبارهی دوايين ئامارەكان، رايگەياند:
"كۆی گشتیی تووشبووان له ٣٠٠ ههزار نزیكبووهتهوه. بهرهنگاربوونهوهی نهخۆشییهكه لهرێگهی بهرهنگاربوونهوهی پێكهوهیی دهبێت به پابهندبوون به رێكارهكان".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن