توركيا, تەندروستی, کۆڤید- ١٩

توركيا.. حه‌وت هەزار و ٥٥٠ حاڵه‌تی تووشبوون و ١٦٨ گیانله‌ده‌ستدان به‌ كۆرۆنا تۆماركرا

وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكرده‌وه، لە ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ١٥٦ هەزار و ٧٩٢ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام حه‌وت هەزار و ٥٥٠ كەس ئه‌نجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه‌ و ١٦٨ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.

Burcu Çalık Göçümlü  | 16.01.2021 - نوێکردنەوە : 17.01.2021
توركيا.. حه‌وت هەزار و ٥٥٠ حاڵه‌تی تووشبوون و ١٦٨ گیانله‌ده‌ستدان به‌ كۆرۆنا تۆماركرا

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكرده‌وه، لە ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ١٥٦ هەزار و ٧٩٢ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام حه‌وت هەزار و ٥٥٠ كەس ئه‌نجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه‌ و ١٦٨ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.

"خشته‌ی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له ‌توركیا لەخۆده‌گرێت لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"ه‌وه‌ بڵاوكرايەوە.

بەپێی خشته‌كه‌، له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١٥٦ هەزار و ٧٩٢ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام حه‌وت هەزار و ٥٥٠ كەس ئه‌نجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه‌ و ١٦٨ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە و ٩٠٢ نەخۆشيش دەستنيشانكراوە.

هەر بەپێی خشته‌كه‌، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، دوای تەواوبوونى چارەسەر/ماوەى كەرەنتينی هه‌شت هەزار و پێنج تووشبووی کۆرۆنا، كۆى گشتیى چاكبووه‌وه‌كان بۆ دوو مليۆن و ٢٥٤ هەزار و ٥٢ كه‌س بەرزبوويەوە‌.

بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى ٢٧ مليۆن و ٢٢٣ هەزار و ٤٤٥ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە دوو مليۆن و ٣٨٠ هەزار و ٦٦٥ حاڵه‌ت، گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە ٢٣ هەزار و ٨٣٢ حاڵه‌ت و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە دوو هەزار و ٢٦٥ نەخۆشن.

بەپێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەم هەفتەيەدا رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٤،٥ بوو. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان لەسەدا ٤٥،٥ـه. رێژەى پربوونى چاودێریى چڕ بۆ پێگه‌یشتووان لەسەدا ٦٠،٦ـه، رێژەى پڕبوونى قه‌ره‌وێڵه‌كانی هەناسەدانى دەستكرد لەسەدا ٣١،٤ـه، ناوەندى كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن ٨ كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن لەسەدا ٩٩،٩ـه.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın