به‌هۆی كۆرۆناوه ٢١٥ كه‌سی دیكه له ئێران گیانیان له‌ده‌ست دا
لە ئێران له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٢١٥ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه.
Ankara
لە ئێران له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٢١٥ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌مه‌یش ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی تا ئێستا به‌هۆی ئه‌و په‌تا جیهانگیره‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رز بووه‌ته‌وه بۆ ١٧ هه‌زار و ٤٠٥ كه‌س.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران، سیما سادات لاری رایگه‌یاند له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٢١٥ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها دوو هه‌زار و ٥٩٨ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌و په‌تایه‌ش تۆمار كراون.
به‌مجۆره تاكوو ئێستا ١٧ هه‌زار و ٤٠٥ كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشتووه‌ته ٣١٢ هه‌زار و ٣٥ كه‌س.
ره‌وشی ته‌ندروستیی چوار هه‌زار و ١٠٤ نه‌خۆش ناجێگیره و ٢٧٠ هه‌زار و ٢٢٨ تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه.
سیما سادات لاری سه‌رنجیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تا ئێستا پشكنین بۆ دوو ملیۆن و ٥٣٤ هه‌زار و ٦٥٨ کەس ئه‌نجام دراوه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن