کۆڤید- ١٩

ئەمرۆ لە ھەرێمی کوردستان دەست دەکرێت بە بەکارهێنانی دەرمانی کۆرۆنا

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان، محەمەد قادر خۆشناو: "دوای ئەوەی دەرمانە رووسییەکە (Favipiravir) لەلایەن تەندروستیی عێراقەوە پەسەند کرا، بڕیار وایەئەمرۆ دووشەممە، دەست بکرێت بە دابەشکردنی".

Heman Hussein Yaseen  | 12.07.2020 - نوێکردنەوە : 14.07.2020
ئەمرۆ لە ھەرێمی کوردستان دەست دەکرێت بە بەکارهێنانی دەرمانی کۆرۆنا

Arbil

هەولێر - AA

بڕیارە ئەمرۆ دووشەممە، ئەو دەرمانە رووسییەی کە لەلایەن کۆمپانیایەکی ھەرێمی کوردستان بەرھەمھێندراوە، بۆ تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بەکاربھێندرێت.

دەرمانەکە، حەبی (Favipiravir)ی ٢٠٠ ملیگرامییە کە کۆمپانیاییەکی رووسی بەرھەمی ھێناوە و دواتر وەزارەتی تەندروستیی عێراق پەسەندی کردووە و لەئێستادا کۆمپانیایەکی ناوخۆیی لە هەرێمی کوردستان لەژێر چاودێری پسپۆڕانی رووسیا بەرھەمی دەهێنێت.

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان، محەمەد قادر خۆشناو بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە دوای ئەوەی دەرمانە رووسییەکە لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی عێراقەوە پەسەند کرا، بڕیار وایە ئەمرۆدووشەممە، دەست بکرێت بە دابەشکردنی.

محەمەد قادر خۆشناو لەبارەی دەرمانەکە و کاریگەری لەسەر تووشبووانی کۆرۆنا گوتی: "بەپێی ئەو توێژینەوە و ھەڵسەنگاندنانەی لەسەر دەرمانەکە کراوە، دەرئەنجامی باشی ھەبووە و کاریگەری ھەبووە لەسەر تووشبووانی کۆرۆنا و رێژەی مردن کەم دەکاتەوە".

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەوەیشی خستەڕوو کە ناکرێت بە وەرگرتنی ئەم دەرمانە، رێکارەکانی تەندروستیی فەرامۆش بکرێن و گوتی: "مەترسی کۆرۆنا بەردەوامە و ناکرێت بە بەرکارھێنانی ئەم دەرمانە، رێکار و رێنماییەکان فەرامۆش بکرێن و ئەگەر ھاووڵاتییان پابەند نەبن ئەوا بە دڵنیایییەوە دۆخەکە خراپتر دەبێت و لە ھەمانکاتدا فشارێکی زۆر لەسەر کەرتی تەندروستیی ھەیە، ھەر بەھۆی ئەم فشارەشەوە تا ئێستا ١٠ کارمەندی تەندروستیی بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın