ئێران.. گیانلەدەستدانی ١٥٣ کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆنا
- وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاند کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٥٣ کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە و دوو هەزار و ٦٩١ کەسی دیکە تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون.
Tahran
تاران - AA
وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاند کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٥٣ کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)، گیانیان لەدەستداوە و دوو هەزار و ٦٩١ کەسی دیکە تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون.
گوتهبێژی وهزارهتی تهندروستیی ئێران، سیما سادات لاری لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەدا کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٥٣ کەسی دیکە گیانیان لەدەستداوە و دوو هەزار و ٦٩١ کەسی دیکە تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون.
سیما سادات لاری باسی لەوەشکرد کە تا ئێستا ٢٤٨ هەزار و ٣٧٩ کەس لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون و ١٢ هەزار و ٨٤ کەسی دیکە بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە.
راشیگەیاند کە لەنێو سەرجەم تووشبووەکاندا، رەوشی سێ هەزار و ٣٠٩یان ناجێگیرە.
گوتهبێژی وهزارهتی تهندروستیی ئێران، سیما سادات لاری ئەوەشی خستە روو، ژمارەی ئەو کەسانەی کە دوای تووشبوونیان بە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، گەیشتووەتە ٢٠٩ هەزار و ٤٦٣ کەس.
سیما سادات لاری ئاماژهی بهوهیش دا كه تا ئێستا ، یهك ملیۆن و ٨٧٢ ههزار و ٣٩١ پشكنین ئهنجامدراوه.