ئورفا.. ٦٢ خانوو كه‌ره‌نتینكران
- له چوارچێوه‌ی رێكاره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئورفا، ٦٢ خانوو كه‌ره‌نتینكران
Şanlıurfa
ئورفا - AA
له چوارچێوه‌ی رێكاره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له ئورفا، ٦٢ خانوو كه‌ره‌نتینكران.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن پارێزگای ئورفاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه ئاماژه به‌وه‌كراوه، پشكنینی كۆرۆنای ژماره‌یه‌ك كه‌س له ناوه‌ندی شار و ژماره‌یه‌ك له شارۆچكه‌كان، پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه.
له‌دوای ده‌رچوونی ئه‌نجامی پشكنینه‌كانیش، دامه‌زراوه‌ی پاراستنی ته‌ندروستیی پارێزگاكه، ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێی ده‌ركردووه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا خانوویه‌ك له ئاكچاكاله، دووان له بیره‌جیك، سیان له جه‌یلانپنار، هه‌شت له ئه‌ییوبییه، ١١ له خه‌لیلییه، خانوویه‌ك له حەڕان، دووان له هیلڤان، ١٠ له كاراكۆپرو، دوو له سیڤه‌ره‌ك، خانوویه‌ك له سروج و ٢١ خانوو له ڤیرانشه‌هیر، كه‌ره‌نتینكراون.
هاوكات كه‌ره‌نتینكردنی ١١٧ خانووی دیكه له شاره‌كه كۆتایی هات.