ئه‌مریكا.. گیانله‌ده‌ستدان بە كۆرۆنا ٢٠٢ هەزارى تێپەڕاند
له ئەمريكا له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٨٦٣ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه، كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به ڤایرۆسه‌كه له‌و وڵاته بۆ ٢٠٢ هه‌زار و ٢٦٦ کەس به‌رزبووه‌ته‌وه.
New York
نیویۆرك- AA
له ئەمريكا له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٨٦٣ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه، كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به ڤایرۆسه‌كه له‌و وڵاته بۆ ٢٠٢ هه‌زار و ٢٦٦ کەس به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئەمریکا کە ناوەندی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێیە لە جیهاندا، بەردەوام لە ریزبەندیی یەکەمدایە و بەرزترین ئاماری گیانلەدەستدان بەو پەتایە لەسەر ئاستی جیهاندا تیایدا تۆمارکراوە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "Worldometer" کە پشت بە ئامارە نوێكراوه‌كانی پەتاکە دەبەستێت لە جیهاندا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، له ئه‌مریكا ٤٧ هەزار و ٦٦٦ حاڵەتی دیکەی توشبوون بە پەتاکە تۆمارکراوە و ژمارەی توشبووان بە پەتاکە لەو وڵاتەدا گەیشتووەتە شەش ملیۆن و ٨٧٧ هەزار و ٦١٧ کەس.
هاوکات ٨٦٣ تووشبووی دیكه‌ی پەتاکە گیانیان له‌ده‌ستداوه، بەوەیش كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به کۆرۆنا به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٢٠٢ هه‌زار و ٢٦٦ کەس.
هەروەها ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەمریکا دوای توشبوونیان بە پەتاکە چاکبوونەتەوە چوار ملیۆن و ١٥٥ هەزار کەسی تێپەڕاندووە، و ژمارەى پشكنينە ئەنجامدراوەكان له ٩٥ مليۆن و ٢٦٢ هەزار لایداوه.
- لە دواى ئەمريكا هيندستان و بەڕازيل دێن
ئەمریکا لەسەر ئاستی جیهان پلەی یەکەمی گرتووە لە تۆمارکردنی بەرزترین ژمارەی توشبووانی پەتاکە، پاش ئەویش هيندستان دێت کە پێنج ملیۆن و ٢٢٨ هەزار و ٤٧٨ توشبووی هەیە، پاشان بەڕازيل دێت کە چوار ملیۆن و ٤٥٧ هەزار و ٤٤٣ حاڵەتی توشبوونی بە پەتاکە تۆمارکردووە.
له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی ئه‌مریكاش كالیفۆرنیا له ریزبه‌ندیی یه‌كه‌می ویلایه‌ته‌كاندا دێت له‌ڕووی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون كه ٧٧٥ هه‌زار و ٥٣٧ حاڵه‌تی تیادا تۆماركراوه و له‌دوای ئه‌ویش به ٧١٣ هه‌زار و ٨٣٠ حاڵه‌ت تێكساس و به ٦٧٤ هه‌زار و ٤٥٦ حاڵه‌ت فلۆريدا دێن.
لەڕووى ژماره‌ی حاڵەتەكانى گيانلەدەستدانیشه‌وه، ويلايەتى نيويۆرک بە ٣٣ هەزار و ١٦٣ حاڵەت لە ریزبه‌ندی یه‌كه‌می سه‌رجه‌م ويلايەتەكاندایه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن