رەمەزان مانگی رەحمەت و بەرەکەت

گەنجانی خۆبەخشی مووسڵ بازاڕی مێژوویی شارەکەیان بووژاندەوە

- گەنجە خۆبەخشەکانی مووسڵ، بازاڕی ناوچەی کۆن لە بەشی راستی شاری مووسڵ کە بەدرێژایی چوار ساڵی رابردوودا بەھۆی شەڕەکانی دژبە داعشەوە وێرانبوو، بە پاڵپشتی دارایی ئاژانسی ئەمریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID) بووژاندەوە.

Ismael Adnan Yaqoob  | 05.05.2021 - نوێکردنەوە : 06.05.2021
گەنجانی خۆبەخشی مووسڵ بازاڕی مێژوویی شارەکەیان بووژاندەوە

Ninawa

مووسڵ ــ AA

بازاڕی ناوچەی کۆن لە بەشی راستی شاری مووسڵ سەنتەری پارێزگای نەینەوا باکووری عێراق کە بەدرێژایی چوار ساڵی رابردوودا بەھۆی شەڕەکانی دژبە داعشەوە وێرانبوو، لەئێستادا بوژاندنەوەی بەخۆوە بینوە و ھاووڵاتییان لە مانگی رەمەزاندا بەتایبەت بۆ کڕینی پێداویستییەکانیان رووی تێدەکەن.

بازاڕی ناوچەی کۆن لە بەشی راستی شاری مووسڵ لە ساڵانی رابروودا بەھۆی شەڕەکانی دژبە داعش، وێرانبوو کە ئەوەیش وایکردبوو رەوشی ئابووری بازاڕەکە، خراپ بێت.

لە ماوەکانی رابردوودا، ژمارەیەک گەنجی خۆبەخش ھەڵمەتێکیان بۆ دووبارە بوژاندنەوە بازاڕی ناوچەی کۆن ئەنجامدا و لە میانیدا ٢٠ فرۆشگای بازرگانیان لە بازاڕی ناوچەکە بنیاتنانەوە کە سەرجەمیان لەلایەن کەسانی خێرخوازە و بەشەکەی دیکەیان بە پاڵپشتی دارایی ئاژانسی ئەمریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID) بنیاتنرانەتەوە.

لەئێستادا دوای کردنەوەی دوکان و فرۆشگاکان لە بازاڕی ناوچەی کۆن، رەوشی ئابووری لە بازاڕەکە لە شەوانی رەزامەندا بوژانەوەی بەخۆیەوە بینوە و ژمارەیەکی زۆر لە ھاووڵاتییان لە مانگی رەمەزاندا بۆ کڕینی پێداویستییەکانیان رووی تێدەکەن، ئەم بوژانەوەیش پێداگیری دانیشتوانی شاری مووسڵ لە دووبارە بنیاتنانەوەی شارەکەیان نیشان دەدات کە چەند ساڵێک بوو بەھۆی کۆنترۆڵکردنی شارەکە لەلایەن داعشەوە، بەرەوڕووی رەوشێکی سەخت ببوونەوە.

لەمبارەیەوە یەکێک لەو گەنجانەی کە لە ھەڵمەتی بنیاتنانەوەی فرۆشگا بازرگانییە وێرانبووەکانی بازاڕی ناوچەی کۆنی مووسڵ بەشداریکردووە بە ناوی عومەر سەعیرتی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو قسەی کرد و گوتی:

"لە ماوەکانی رابردوودا لەگەڵ ژمارەیەک گەنجی دیکە، ھەڵمەتێکمان بە ئامانجی بنیاتنانەوەی ٢٠ دوکانی بازاڕی ناوچەی کۆنی مووسڵ ئەنجامدا کە سەرجەمیان دوای کۆنترۆڵکردنی ناوچەکە لە ساڵانی رابردوودا بەھۆی شەڕەکانی دژبە داعشەوە، وێرانبوون".

عومەر سەعیرتی گوتیشی: "بە پاڵپشتیی دارایی کەسانی خێرخواز و ئاژانسی ئەمریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی، ٢٠ دوکانەکەی بازاڕی ناوچەی کۆنی مووسڵ بنیاتنراونەتەوە کە لەئێستادا بازاڕەکە لە شەوانی رەمەزاندا بوژاندنەوەی بەخۆوە بینوە کە تا مانگێک لەمەوبەر جموجۆڵی ئابووری تیایدا زۆر خراپ بوو".

ئاماژەی بەوەیشدا کە لەئێستادا، رەوشی ئابووری بازاڕی ناوچەی کۆنی مووسڵ، باش بووە و ھاووڵاتییان لە مانگی رەمەزاندا بەتایبەت بۆ کڕینی پێداویستییەکانیان رووی تێدەکەن.

ھەر لەوبارەیەوە گەنمەشامی فرۆش لە بازاڕی ناوچەی کۆنی مووسڵ، تەھا عەبدولستار تاڵب بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دوا و گوتی: "لەگەڵ ئەوەی قوتابی پۆلی سێی بنەڕەتییم لە سەرەتای مانگی رەمەزانەوە دوای بەربانگکردنەوە، دێمە بازاڕەکە و بە فرۆشتنی گەنمە شامی خۆم سەرقاڵ دەکەم، بۆ ئەوەی بژێوی بۆ خێزانەکەم دابین بکەم".

تەھا عەبدولستار تاڵب باسی لەوەشکرد کە لەئێستادا رەوشی بازاڕی ناوچەی کۆنی مووسڵ باش بووە، بە تایبەتیش دوای کردنەوەی ژمارەیەک لە دوکانەکانی بازاڕەکە.

گەنجانی خۆبەخشی مووسڵ بازاڕی مێژوویی شارەکەیان بووژاندەوە

ساردەمەنی یاسر دەباغ لە بازاڕی ناوچەی کۆنی مووسڵ بەناوبانگترین ساردەمەنییەکانی بازاڕەکە و لەوبارەیەوە خاوەن ساردەمەنییەکە، عەممار یاسین بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ماوەی ٧٠ ساڵە، جۆرەکانی ساردەمەنی و کاستر دروست دەکەین کە پێشەکەیشمان لە باوکمان حاجی یاسین عەبدوڵڵا دەباغ بۆ ماوەتەوە".

عەممار یاسین گوتیشی: "دوای ئەوەی ھەڵمەتی بنتیانەوەی ٢٠ دوکان لە بازاڕی ناوچەی کۆنی مووسڵ ئەنجامدرا، دوکانەکەی ئێمەیش یەکێک لەو ٢٠ دوکانە بوو کە بنیاتنراوەتەوە و لەئێستادا کە مانگی رەزامەنە، دوای بەربانگکردنەوە، ھاووڵاتێکی زۆر سەردانی دوکانەکەمان دەکەن و بە خواستی خۆیان، جۆرەکانی ساردەمەنی و کاستریان، پێشکەش دەکەین".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın