توركيا, ژيان

وێنە و ڤيديۆى مانگی حوزەیرانی ئاژانسی ئانادۆڵو دياريكرا

- ئەنجامى دەنگدان لەسەر وێنە و ڤيديۆى مانگى حوزەيرانى ئاژانسى ئانادۆڵو ئاشكرا كرا.

Özgür Güz  | 09.07.2020 - نوێکردنەوە : 10.07.2020
وێنە و ڤيديۆى مانگی حوزەیرانی ئاژانسی ئانادۆڵو دياريكرا

Turkey

ئەنقەرە - AA

لەو دەنگدانەى كە لە بەشی زمانەكانى توركى و ئينگليزى ئاژانسى ئانادۆڵو كراوە، "وێنەى مانگ" لە نێوان ٢١ وێنە لە بەشى هەواڵ، ٤٧ وێنە لە بەشى ژيان و لە بەشى وەرزش ١٣ وێنە و لەنێوان پێنج ڤيديۆدا "ڤيديۆى مانگ" هەڵبژێردرا.

- يەكەمى بەشى هەواڵ

يارى بۆ منداڵانى ئاوارە و بێ باوك - لە هاتاى. لە چوارچێوەى پرۆژەى كەشتيى باشى كە بە سەرپەرشتى وەقفى هەتيو گوندى پەروەردەيى رەيحانلى ياريى چێنراو بۆ منداڵان دروستكراوە، بە ديارى دەدرێتە ئەو منداڵە سووريانەى كە لە كەمپەكانى ئاوارەكان دەژین.

- يەكەمى بەشى ژيان

ئەو ئەسپەى شيردەدات بە گۆلك - لە شارۆچكەى زارا لە سيڤاس ئەسپێك شير دەدات بە گۆلكێك، ئەوەى دەيبينێت تووشى سەرسوڕمان دەبێت. ئەسپێك بە ناوى "ئاكتۆڵگاڵى" كە خاوەنەكەى موختارى گوندى ئۆڵوكڵوى سەر بە شارۆچكەكەيە بە ناوى عەبدوڵڵا سۆڵاك، شير دەدات بە گۆلكێكى بێ دايك.

- يەكەمى بەشى وەرزش


دروستكردنى ياريگايەكى تۆپى بالە لە تايەى كۆنى ئۆتۆمبێل - چەند منداڵێك لە سيرت، بە تواناى خۆيان ياريگايەكى بالەيان لە تايەى ئۆتۆمبيل دروستكردووە و يارى تێدادەكەن. منداڵەكان بۆ خۆپاراستن لە دڕك لە كاتى كەوتن لە ياريگاكەيان كارتۆنيان راخستووە، دوورەپەرێزى كۆمەڵايەتييان پاراستووە و دەمامكيان بەستووە و يارى بالە دەكەن و كاتێكى خۆش بەسەردەبەن.

- بەشى ڤيديۆ

جۆرى داگيركەر "مشكە ناروونەكان" دەرچوو كە دۆستى ژينگەيە - ئەوانەى كە وڵاتيان باشوورى ئەمريكايە، لە نێو خەڵكدا بە "كۆپيو" و "مشكە ناديارەكان" ناسراون و بە داگيركەر دەزانرێن، لەو شوێنەى كە لێى نيشتەجێن لە ئيدر بەبێ زيانگەياندن بە ژينگە دەژین.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın