ژيان

دەیان ھەزار گەشتیار لە رۆژانی جەژندا سەردانی ئەحمەد ئاوایان کردووە

- لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا، ژمارەیەکی زۆری گەشتیاری عەرەب لە ناوچەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە سەردانی ھاوینەھەواری ئەحمەد ئاوا و ناوچەی ھەورامان-یان کردووە.

Dlshad Saifaalddin Ahmed  | 18.06.2018 - نوێکردنەوە : 19.06.2018
دەیان ھەزار گەشتیار لە رۆژانی جەژندا سەردانی ئەحمەد ئاوایان کردووە

As Sulaymaniyah

سلێمانی ـ AA

لە میانی سێ رۆژی رابردووی جەژنی رەمەزاندا، ھاوینەھەوارەکانی سنووری ھەورامان بە گشتی و ھاوینەھەواری ئەحمەد ئاوا (نزیک ناحیەی خورماڵ لە ھەڵەبجە، بە دووری ٨٤ کیلۆمەتر رۆژھەڵاتی سلێمانی) بەتایبەت جمەیان دەھات لە گەشتیاری عەرەب، وەک بەشێک لە دانیشتووانی ناوچەکەش دەڵێن ژمارەی ئەمساڵی گەشتیاران لە رۆژانی جەژندا زۆر جیاواز بوو.

بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری ھەڵەبجە، سامان کەریم لەو بارەیەوە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند "ئەمساڵ ئامادەکاری باشمان کرد بۆ ھاتنی گەشتیاران لە رۆژانی جەژندا و بە ھاوکاری لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاسانکاری زۆرمان کرد تاوەکو ژمارەیەکی زۆرتری گەشتیاران سەردانی ناوچە گەشتیارییەکان بکەن".

سامان کەریم گوتی: "لە میانی سێ رۆژی رابردووی رۆژانی جەژنی رەمەزاندا، ژمارەیەکی زۆری گەشتیاران کە لە ناوچەکانی تری عێراقەوە ھاتبوون، سەردانی ھاوینەھەوارەکانی سنووری ھەورامان بەگشتی و ئەحمەد ئاوایان بەتایبەت کرد".

* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın