ژيان

بەهەشتی باڵندە لە مالیزیا: باخچەی باڵندەی کوالا لامپور

باخچەکە کە خاوەنی نازناوی گەورەترین باخچەی باڵندەی ئازادە لە جیهاندا، خاوەندارێتی زیاتر لە سێ هەزار باڵندە لە ٢٠٠ جۆری جیاواز دەکات.

İdris Sülün  | 14.08.2022 - نوێکردنەوە : 17.08.2022
بەهەشتی باڵندە لە مالیزیا: باخچەی باڵندەی کوالا لامپور

کوالا لامپور - AA

باخچەی باڵندەی کوالا لامپور لە وڵاتی مالیزیا کە دەکەوێتە باشووری خۆرهەڵاتی ئاسیا، سەدان جۆر باڵندەی لە خۆگرتووە کە بووەتە جێی سەرنجی گەشتیارانی ناوخۆیی و بیانیی، بەوەیش بووەتە یەکێک لە شوێن گەشتیاریە نایابەکان لە جیهاندا.

باخچەکە کە خاوەنی نازناوی گەورەترین باخچەیە لە جیهاندا و باڵندەکان ئازادن بۆ فڕین، دەکەوێتە دۆڵێکی فراوان و زیاتر لە سێ هەزار باڵندەی لەخۆگرتووە.

بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی باخچەکە، تۆفیق بن موحد شەریف، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، باسی لەوە کرد کە باخچەی باڵندەی کوالا لامپور یەکێکە لە ناوچە گەشتیارییە بەناوبانگەکانی شارەکە و پێویستە سەردان بکرێت، باسی لەوەیش کرد کە ئەو گەشتیارانەی سەردانی ناوچەکە دەکەن بەبێ سەردانی باخچەکە ناوچەکە جێناهێڵن.

تۆفیق باسی لەوە کرد باخچەکە کە لە ساڵی ١٩٩١دا بە فەڕمی کراوەتەوە، لەسەر رووبەری نزیکەی ٨٥ هەزار مەتر چوارگۆشەی دارستان و لە چوارچێوەی چوار بەشی جیاواز دروست کراوە و، سێ هەزار باڵندە لە ٢٠٠ جۆری جیاواز لە خۆدەگرێت.

هەروەها تۆفیق باسی لەوە کرد کە سەدا ٧٠ی باڵندەکانی باخچەکە بیانین و رایگەیاند: ''جیاوازی نییە لە نێوان بەشەکاندا، بەڵام لەبەرئەوەی زۆر گەورەیە بەسەر چەند بەشێکدا دابەشکراوە، ئەوەیش کارەکانی چاودێری کردنی باڵندەکان و کۆنترۆڵکردنی رەوشی تەندروستیانی ئاسان کردووە''.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın