Erzurum
ئه‌رزه‌ڕۆم – AA
به‌هۆی به‌فربارینه‌وه ئه‌رزه‌ڕۆم و قه‌رس سپییان پۆشیووه.
له شه‌وی رابردووه‌وه، به‌فر به‌شێوه‌یه‌كی ناوبڕ له شاری ئه‌رزه‌ڕۆم ده‌باری و ئه‌مڕۆیش، به‌فر شاره‌كه‌ی سپی‌پۆش كردووه.
له‌گه‌ڵ به‌فربارینه‌كه‌دا، دار و دره‌خته‌كان و شوێنه‌واره مێژوویییه‌كانیش ره‌نگی زیووینی به‌فریان پۆشیووه و شۆفێرانیش له میانی هاتوچۆدا به سەختی هاتوچۆیان پێ ده‌كرێت به‌سەر ئەو شه‌قامانه‌ی کە به‌فریان لەسەر كه‌ڵه‌كه بووه.
ئه‌و بارانه به‌لێزمه‌ی دوێنێش له شاری قه‌رس ده‌باری له شه‌ودا، جێگای خۆی بۆ به‌فر چۆڵ كرد.
به‌فر شه‌قام و كۆڵانه‌كانی شاری قه‌رس-ی داپۆشیووه و ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی به‌یانی ده‌هاتنه سه‌ر كاره‌كانیان، به‌فری سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كانیان راماڵی.
به‌فر هه‌روه‌ها به‌رزایییه‌كانی پارێزگاکانی ئه‌رده‌خان و ئه‌رزنجان-یشی گرتووه‌ته‌وه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن