به‌سره.. ژماره‌ی ژه‌هراویبووان گه‌یشته 80 هه‌زار كه‌س
- ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سنووری پارێزگای به‌سره له‌باشووری عێراق به‌هۆی پیسبوونی ئاوی خواردنه‌وه‌وه ژه‌هراوی بوون، گه‌یشته 80 هه‌زار كه‌س.
Arbil
به‌غدا - AA
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سنووری پارێزگای به‌سره له‌باشووری عێراق به‌هۆی پیسبوونی ئاوی خواردنه‌وه‌وه ژه‌هراوی بوون، گه‌یشته 80 هه‌زار كه‌س.
به‌رپرسی ئۆفیسی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی عێراق له‌به‌سره مه‌هدی الته‌میمی، له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا راگه‌یاندووه، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سنووری پارێزگای به‌سره له‌باشووری عێراق به‌هۆی پیسبوونی ئاوی خواردنه‌وه‌وه ژه‌هراوی بوون، گه‌یشته 80 هه‌زار كه‌س.
ته‌میمی 12ی ئه‌یلوول روونكردنه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاندبوو، ژماره‌ی ژه‌هراویبووانی پارێزگاكه به‌هۆی پیسبوونی ئاوی خواردنه‌وه‌وه له 18 هه‌زاره‌وه گه‌یشتوووته 60 هه‌زار كه‌س.
به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق، رێژه‌ی مادده‌ی ره‌قی ناو ئاوی خواردنه‌وه كه به‌پێی رێنماییه‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهان نابێت هه‌زار و 200 تێپه‌ڕبكات له ئاوی خواردنه‌وه‌ی به‌سره‌دا گه‌یشتووه‌ته حه‌وت هه‌زار و 500 کەس.
ئاوی خواردنه‌وه‌ی به‌سره له شه‌تولعه‌ره‌به‌وه دابینده‌كرێت كه له یه‌كگرتنی رووباره‌كانی دیجله و فورات پێكهاتووه. به‌م دواییه به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی خوێ له ئاوه‌كه‌دا و پیسبوونی ئاو و ژینگه و نه‌بوونی سیستمی پێشكه‌وتوو بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی ئاوه‌كه، حاڵه‌تی ژه‌هراوی بوون به هۆی ئاوی خواردنه‌وه‌وه له شاره‌كه‌دا بووه‌ته دیارده.پارێزگای به‌سره سه‌دا 80ی نه‌وتی عێراقی لێده‌رده‌هێنرێت، له 8ی ته‌مووزه‌وه تا 7ی ئه‌یلوول بووه مه‌یدانی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی و چه‌ندین رووداوی توندوتیژیی به‌خۆیه‌وه بینی و خەڵکەکە دژی كه‌میی كاره‌با و بێكاری و دواتریش دژی پیسبوونی ئاوی خواردنه‌وه‌ی شاره‌كه ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن