Hüseyin Yıldız
28 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 30 کانوونی یەکەم 2021
ئیدر-AA
ده‌ریاچه‌ی ئوچكایا له دامێنی چیای ئاراس له شارۆچكه‌ی توزڵوجا سه‌ربه پارێزگای ئیدر خۆرهه‌ڵاتی توركیا، به ته‌واوه‌تی به‌ستی.
ده‌ریاچه‌كه كه ده‌كه‌وێته گوندی ئوچكایا و هه‌ر وه‌رزه‌ی به‌شێوه‌یه‌ك گه‌شتیاران بۆ خۆی راده‌كێشێت، چوارده‌وری دره‌ختی میوه و رووه‌كی سرووشتییه، به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله سه‌رمایه‌ی كه ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ئانادۆڵوی گرتووه‌ته‌وه، به‌ستی.

دیمه‌نی ده‌ریاچه‌ی ئوچكایا كه نزیكه‌ی ١٥٠٠ مه‌تر له ئاستی ده‌ریاوه به‌رزه و تارای سپی پۆشیوه، تابلۆیه‌كی ناوازه‌یه.
له‌رێگه‌ی درۆنه‌وه وێنه‌ی ده‌ریاچه‌كه و ده‌ورووبه‌ری گیرا كه دیمه‌نێكی دڵڕفێنی هه‌یه.