پەروەردەیی, کۆڤید- ١٩

هەرێمی کوردستان.. راگرتنی پرۆسەی خوێندن تا هەشتی نیسان بەردەوام دەبێت

- وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان: "جگە لە قۆناغی ١٢ی ئامادەیی و پەیمانگا حکوومی و ناحکوومییەکانی سەربە وەزارەتی پەروەردە، بۆ سەرجەم قۆناغەکانی دیکەی خوێندن تا هەشتی نیسان دەوام لە قوتابخانەکاندا رادەگیرێت".

Hawkar Yaseen M Amin Mohammed Amin  | 25.03.2021 - نوێکردنەوە : 26.03.2021
هەرێمی کوردستان.. راگرتنی پرۆسەی خوێندن تا هەشتی نیسان بەردەوام دەبێت

Arbil

هەولێر AA

وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی تایبەت بە راگرتنی پرۆسەی خوێندن بەهۆی هەڵکشانی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا بڵاوکردەوە.

وەزارەتی پەروەردە رایگەیاندووە "پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی پێماندراوە لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبونەوەی کۆرۆنا لە رێکكەوتی یەکی ئادار و لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی وەزیری پەروەردە و بریکاری وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی پارێزگاکان، لەبەر زیادبوونی ژمارەی تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئاماژە بە هەڵسەنگاندنی تەندروستی، بڕیاردرا جگە لە قۆناغی ١٢ی ئامادەیی و پەیمانگاکانی سەربە وەزارەتی پەروەردە (حکوومی-ناحکوومی) سەرجەم قۆناغەکانی دیکەی خوێندن دەوام تا رێککەوتی هەشتی نیسانی ٢٠٢١، تەنها بۆ ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنی بازنەی یەکەم و تاقیکردنەوەکانی (٢٠) نمرەی نووسینەکی لە قوتابخانە حکوومییەکان و تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرز لە قوتابخانە ناحکوومییەکان دەبێت".

راشیانگەیاندووە "هەموو ئەو قوتابخانە حکوومیانەی هەڵسەنگاندنی بازنەی یەکەم و تاقیکردنەوەی (٢٠) نمرەی نووسینەکیان کردووە دەوامیان تا هەشتی نیسان رادەگیرێت".

وەزارەتی پەروەردە راشیگەیاندووە "لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا هەڵسەنگاندنی نوێ بۆ دۆخی تەندروستی دەکرێتەوە و بڕیاری نوێ دەدرێت".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın