کەرکوک
گروپێک لە تورکمانەکانی ناحییەی تازە خورماتووی کەرکوک کە ناوی خۆیان ناوە (ئاقنجییەکان)، ھاوشانی ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان پارێزگاری لە ناحییەکە دەکەن.
بۆ پارێزگاریکردن لە ناوچەکانیان، تورکمانەکانی ناحییەی تازە خورماتوو لەگەڵ ھێزەکانی پێشمەرگە رووبەڕووی چەکدارانی داعش دەبنەوە.
ھێزە تورکمانییەکە لە دژی ھێرشی داعش، ٢٤ سەعات لە ئەرکدان، ئەو ناوچەیە تەنیا ئەو گروپەی لێ ماوە کە خەڵکی ناوچەکەن و سەرجەم دانیشتووانەکەی رۆیشتوون.
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو توانی لەو ناوچەیە دیمەنی ئەو گروپە تورکمانەی دەستکەوێ، سەرجەم ئەندامەکانی ئەو گروپە لە لایەن ئەفسەرانی کشاوەی سوپای عێراقەوە پەروەردە دەکرێن، لەگەڵ ئەوەی چەکەکانی دەستیان سووکە، بەڵام خاڵەکانیان لە نزیک بنکەی چەکدارانی داعشەوە نزیکە.
تورکمانە خۆبەخشەکان ھاوشانی ھێزەکانی پێشمەرگە پارێزگاری دەکەن و لە لایەن ھۆزە تورکمانەکانەوە پێداویستی خۆراکیان پێدەدرێ.
ئەفسەرێکی تورکمان بە ناوی غەریب دوزخورماتی لە لێدوانێکدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، سەبارەت بە گروپەکەیان گوتی: "لە سەرتادا ١٠٠ کەس بووین، رۆژ لە دوای رۆژ ژمارەمان زیادی کرد و ئێستا ژمارەمان پێنج ھەزار ئەندامە."
لە درێژەی گوتەکانی تورزخوماتویی گوتی: "بە رۆژ بە دوو هەزار چەکدار سنوورەکان دەپارێزین، بە ھاوکاری ھێزی پێشمەرگە وەڵامی ھەموو ھێرشێکی داعش دەدەینەوە."
ئەندامانی گروپی ئاقنجە داوای پشتیوانی و ھاوکاری زیاتر لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەن بۆ ئەوەی بتوانن "رووبەڕووی چەکدارانی داعش ببنەوەو ناوچەکەیان پاک بکەنەوە."